سەردێڕ:
زێدنیوز
وەرزش

یانەى مانچستەر سیتى دووبەرەیى تێدەکەوێت

ڕۆژنامە :

بەهۆى دەرکرانیان لە چامپیۆنز لیگدا ژمارەیەکى زۆر یاریزانى مانچستەر سیتى داواى بەجێهێشتنى یانەکە دەکەن.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیە ئیسپانیەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ڕیزەکانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی دووبەرەیی تێکەوتووە، بەھۆی ماڵئاوایکردنی یانەکە لە قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

بەرنامەی ئەلچیرینگیتۆی بەناوبانگی ئیسپانیا ئاشکرایکردووە، حەوت بۆ ھەشت یاریزانی سیتیزن داوای ڕۆشتینیان کردووە لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینەی داھاتووی یاریزاناندا.

ئاماژەی بەوەش کردووە، گابرێل خیسۆسی بەڕازیلی و لیرۆی سانی ئەڵمانی لە نێوان یاریزانەکاندان، کە ئەمان لەم وەرزەدا پێگەی سەرەکی یانەکەیان لەدەستداوە.

مانچستەر سیتی لە یاری گەڕانەوەدا بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لە یانەی تۆتنھامی ھاونیشتیمانی بردەوە، بەڵام بەھۆی شکستەکەی یاری چوون بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر، لە چاوپیۆنز لیگ کرایەدەرەوە.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-19
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]