سەردێڕ:
زێدنیوز
وەرزش

یانەیەکى مەزن داواى موهەند على دەکات

ڕۆژنامە :

تا دێت خواستى یانە گەورەکانى ئەوروپا لەسەر گواستنەوەو بەدەستهێنانى تواناکانى موهەند عەلى یاریزانى یانەى شورتە زیاتر دەبێت و لە دواین هەوڵدا یانەیەکى گەورەى ئینگلتەرا کار دەکات بۆ گواستنەوەى ئەو یاریزانە و بۆ ئەو مەبەستەش بە شێوەیەکى فەرمى بۆندى پێشکەشى یانە عێراقیەکە کردوە.

بەھرۆز دزھبود کە بەڕێوبەری کارەکانی ئەو یاریزانە لاوە عێراقییە ماوەیەکی زۆرە لە ھەوڵی ئەوەدایە کاربەدەستانی یانەی مانچستەرسیتی رازی بکات بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاودێری ئەو یاریزانە بکەن، پاش ھاتنی شاندی تایبەتی یانەی مانچستەر سیتی و ئامادە بونیان لە یەکێک لە یارییەکانی خولی نایابی عێراقی بۆ لە نزیکەوە بینینی ئەو ھێرشبەرە، میمی بەخت یاوەری دەبێت و گۆڵێکی نایاب لە یارییەکەدا تۆمار دەکات.

ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی کە ئیدارەی ئەو یانەیە بیر لە گواستنەوەی ئەو ھێرشبەرە عێراقییە بکەنەوەو بە شێوەیەکی فەرمی ئیدارەی یانەی شورتە ئاگادار بکەنەوە لەوەی کە خواستی بەدەستھێنانی تواناکانی ئەو ھێرشبەرەیان ھەیە، یانەی شوڕتە ئەو یاریزانەی سەربەست کردوە لەوەی روو لە کام یانە دەکات، بەڵام تائێستا ئەو یاریزانە بڕیاری کۆتایی نەداوەو وەڵامی یانە ئینگلیزیەکەشی نەداوەتەوە.

سەرچاوەکانی ھەواڵیش باس لەوە دەکە کە ئەو یاریزانە نایەوێت بچێتە ئەوروپا و لە ھەوڵی ئەوەدایە لە ووڵاتە عەرەبیەکان بمێنێتەوەو یانەی عەینی ئیماڕاتیش یەکێکە لەو یانانەی ئەو ھێرشبەرە عێراقیە زۆر نزیکە لەوەی پەیوەندی پێوە بکات.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-16
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]