سەردێڕ:
وەرزش

کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانى ڤاڵڤێردى

ڕۆژنامە :

لەچوارچێوەى یارییەکانى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا و لە یارییەکانى قۆناغى چارەکى کۆتایی ئەو پاڵەوانێتیەو لە یاریی گەڕانەوەدا یانەى بەرشەلۆنە بەرامبەر یانەى مانچستەر یونایتد یاریی دەکات.

پێش ئەنجامدانی یارییەکەو لە کۆنگرییەکی رۆژنامەوانیدا راھێنەرەکەی بەرشەلۆنە ووتی.. یارییەکەمان بەرامبەر مانچستەر یونایتد ئاسان نیەو پێویستە ھەوڵی تەواو بدەین، من نازانم ئەو یانەیە بە چ شێوازێک یاریی دەکات، بەڵام ئەوە دەزانم کە ئەو یانەیە سێ جار لە دەرەوەی یاریگای خۆیان ئەنجامی زۆر باشیان بەدەستھێناوە، بۆیە پێویستە زۆر بە ووریاییەوە مامەڵە لەگەڵ یارییەکەدا بکەین.

راھێنەرەکەی بەرشەلۆنە باسی لەوەش کرد.. تا ئێستا یارییەکە بە سودی ئێمە کۆتایی نەھاتوەو ھیچ گرنتیەک نیە بۆ سەرکەوتنمان، پێویستە زۆر بەباشی خۆمان ئامادە بکەین بۆ یارییەکەو نابێت بھێڵین بەھێرشی ھەڵگەراوە یاریی بکەن و دەبێت ھەر لەسەرەتایی یارییەکەوە فشار بخەینە سەریان، چونکە ئەو یانەیە خاوەنی چەندین ئەستێرەیەو ئەگەر بواریان پێ بدەین ئەوا شکست دەھێنین لە یارییەکە، ئێمە رێزی مانچستەر یونایتد دەگرین، بەڵام دەبێت ئەوەش بزانن کە یاریزانەکانمان دەچینە یاریگاوە بۆ ئەوەی بونی خۆمان بسەلمێنین و ھاندەرانمان دڵنیا بکەینەوە لە گەیشتن بە قۆناغی داھاتوو وە دڵخۆشیان بکەین.

ڤاڵڤێردی ووتیشی..  گەڕانەوەی دێمبڵی بۆ یانەکەمان گرنگی خۆی دەبێت، بەڵام  تا ئێستا بڕیارم نەداوە لە کام خولەکی یارییەکە بەشداری پێبکەم، مێسیش بە تەواوی بۆ رکابەرییەکە ئامادەیەو ھیچ کێشەیەکی نیە، شتیگن یەکێکە کۆڵەکە سەرەکییەکانی یانەکە و تواناکانی ئەو گۆڵپارێزە سەرسامم دەکات.

لە کۆتایدا ڕاھێنەرەکەی بەرشەلۆنە ووتی.. ئێمە باش دەزانین کە یارییەکە قورسە و چاوەرێی رکابەریەکی گەورە دەکەین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ھیچ ترسێکمان نیە و ورەیەکی بەرزمان ھەیە بۆ ئەوەی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەین و ئەنجامێکی گەورە تۆمار بکەین.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-15
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]