سەردێڕ:
وەرزش

(٥) هۆکار مێسی ناچار دەکەن بەرامبەر مانچستەر یونایتد گۆڵ تۆمار بکات !

ڕۆژنامە :

لیۆ مێسی ڕووبەڕوی ڕەخنەی بێشومار بۆتەوە و بەهۆی پێنج خاڵەوە ناچار دەبێت لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر مانچستەر یونایتد گۆڵ تۆمار بکات.

ئەفسانە زیندووەکەی بارسا لەم وەرزەدا ٤١ گۆڵی لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکان تۆمار کردووە و دروستکەری ٢١ گۆڵی تریش بووە واتا بەگشتی لە ٦٢ گۆڵدا بەشداربووە، سەرباری ئەم ژمارە بەھێزە، بەڵام بەرامبەر مانچستەر یونایتد لە خولی یانە پاڵەوانەکان نەیتوانی لەیاریی چون گۆڵ تۆمار بکات، جگە لەوەش لەوەرزی ٢٠١٤/٢٠١٥وە لە قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی چامپیۆنز لیگ نەیتوانیوە گۆڵ تۆمار بکات.

لەڕووبەڕوبونەوەی گەڕانەوەدا پێنج ھۆکار وا لە “پوڵگا” دەکەن بەھەر شێوەیەک بێت گۆڵ لەسەر دی خیا تۆمار بکات، ھۆکارەکانیش بریتین لە:

پێڵاوی ئاڵتونی: ئەگەر بیەوێت خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی بەدەست بھێنێت پێویستە گۆڵ تۆمار بکات و بارسا بگەیەنێتە یاریی کۆتایی، بەپێچەوانەوە خەونەکانی لەناو دەچن.
بەھێزکردنی ژمارەکان: لیۆی ئەفسانە لە قۆناغە یەکلاکەرەوەکاندا بەدرێسی بەرشلۆنەوە تەنھا ١٦ گۆڵی تۆمار کردووە، ئەم ژمارەیەش بەنسبەت ئەستێرەیەکی گەورەوە نزمە، پێویستە ئەو ڕێژەیە بەرز بکاتەوە.

خەڵاتی گۆڵکار: خاوەنی ھەشت گۆڵە لە خولی یانە پاڵەوانەکان، ئەگەر بیەوێت لیڤاندۆڤیسکی پۆڵەندی و ڕکابەرەکانی تری تێپەڕ بکات پێویستە گۆڵ تۆمار بکات.
بەڵێنەکانی سەرەتای وەرز: سەرەتای وەرز ڕایگەیاند، ھەموو شتێک دەکات بۆ چنینەوەی نازناوی چامپیۆنز لیگ، لەئێستادا یانەکەی بەرامبەر یونایتد پێویستی بە گۆڵ و بردنەوەیە و کاتی ئەوە ھاتووە بەڵێنەکەی جێبەجێ بکات.

یارییەکە یەکلایی نەبۆتەوە: تۆمارکردنی تاکە گۆڵیک لە ئۆڵدترافۆرد یەکلاکەرەوەی ئەنجامی یاریی چون نییە و پێویستە مێسی ھەموو ھەوڵێک بدات بۆ تۆماری گۆڵ لەپێناو ڕزگارکردنی یانەکەی لە داوی یانە ئینگلیزیە زەبەلاحەکە.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-15
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]