سەردێڕ:
وەرزش

وێنە.. پێنج یاریزانی سەرەکی بەرشەلۆنە بۆ یارییەکەى هوێسکا دوورخرانەوە

ڕۆژنامە :

راهێنەری بەرشەلۆنە پێنج یاریزانی بۆ یارییەکەى ئەمڕۆی هوێسکا لەخولی ئیسپانیا دورخستەوە.

بریارە ئەمرۆ کاتژمێر ٥ و ١٥ خولەکی ئێوارە یانەی بەرشەلۆنە لەدەرەوەی یاریگای خۆی روبەروی یانەی ھوێسکا ببێتەوە

ڤالڤێردی راھێنەری بەرشەلۆنە لیستی یاریزانە بانگھێشکراوەکانی بۆ ئەو یارییە ئاشکراکرد

ھەریەک لە یاریزانان میسی و بۆسکێچ بە بریاری ھونەری لەلایەن راھێنەرەوە پشوو پێدراون

ھەروەھا راکیتیچیش بەھۆی نەخۆشییەوە نەیتوانیوە گەشت بکات بۆ شاری ھوێسکا و ھەردوو یاریزان سوارێز و پیکێ ش بەھۆی کەڵەکەبونی کارتە زەردەکانیانەوە لەو یارییە بێ بەش دەبن

بەوەش پێنج یاریزانی پێکھاتەی سەرەکی گەشتیان بۆ ھوێسکا نەکردوەو لە شاری بەرشەلۆنە ماونەتەوە بۆ پشوو وەرگرتن

بەرشەلۆنە بە ٧٣ خاڵ لەپلەی یەکەمی ریزبەندی خولی ئیسپانیا دەبینرێت و بەجیاوازی ١١ خاڵ لەپێش ئەتلەتیکۆ و ١٣ خاڵ لەپێش ریاڵەوەیە.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-13
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]