سەردێڕ:
وەرزش

باوکی نەیمار داهاتووی کوڕەکەى لەگەڵ پاریس سانجێرمان یەکلایی کردەوە

ڕۆژنامە :

باوکی نەیمار تەئکیدی کردەوە کورەکەى هەوڵ دەدات زۆرترین کات لە ریزەکانی پاریس سانجێرمان بمێنێتەوە.

لەماوەی رابردودا دەنگۆی رۆیشتنی نەیمار لە یانەی پاریس سانجێرمان بڵاوبوەوە پاش ئەوەی یانە فەرەنسییەکە لە قۆناغی شانزەی چامپیۆنز لیگ کرایە دەرەوە.
باوکی نەیمار لە لێدوانێکیدا مانەوە و بەردەوام بونی کورەکەی لە یانەی پاریس سانجێرمان دوپاتکردەوە.
باوکی نەیمار کە لەھەمان کاتدا بەڕێوەبەری کارەکانیەتی ئاماژەی بەوەدا کە ژمارەیەکی زۆر یانەی جیھانی دەیانەوێت نەیمار بکرن بەڵام کورەکەی دەیەوێت بەردەوام بێت.
وتیشی: ئێمە رێزی گرێبەستەکەی نێوانمان دەگرین و لانی کەم تا کۆتایی ھاتنی بۆندەکەی لە فەرەنسا دەمێنینەوە.
نەیمار بە گرێبەستێکی ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆیی لە یانەی بەرشەلۆنەوە چوە یانەی پاریس سانجێرمانەوە.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-12
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]