سەردێڕ:
زێدنیوز
وەرزش

هازارد: تۆپی پێ پێویستی بە گەڕانەوەى زیدان بوو

ڕۆژنامە :

جارێکی تر هازاردی بەلجیکی ستایشی زیدانی کرد و خۆشەویستی خۆشی بۆ یانەى ریاڵ مەدرید دوپاتکردەوە.

پاش ئەنجامدانی چاوپێکەوتنێک لەگەڵ رادیۆی مۆنتی کارلۆ جارێکی تر ئیدین ھازارد ئاماژەیەکی بۆ ریاڵ مەدرید نارد بەوەی حەزدەکات پەیوەندی بە ریزەکانیانەوە بکات و چاوەرێی گرێبەستیان دەکات.
ھازارد بە رادیۆی مۆنتی کارلۆی راگەیاند کە ئەو دڵخۆشە بە گەرانەوەی زیدان چونکە تۆپی پێ پێویستی بە راھێنەری لەوجۆرە ھەیە.
وتیشی: ئێستا چەند مانگێکم لەبەردەم ماوە لەگەڵ چێلسی کۆتایی بە رکابەرییەکانی ئەم وەرزە بھێنم و ھیچ شتێک لەسەر داھاتوی خۆم ناڵێم.
ئاماژەی بەوەشدا کە خەونی ھەموو یاریزانێکە یاریی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بکات و کۆتایی ئەم وەرزە ئەویش بریاری کۆتایی دەدات.
لە ماوەی رابردودا دەنگۆی چونی ھازار بۆ ریاڵ مەدرید بڵاوبوەوە و باس لەوە کراوە کە ئەو یاریزانە بەلجیکیە لەکۆتایی وەرز بەرەو ئیسپانیا بەڕێ دەکەوێت.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-12
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]