سەردێڕ:
زێدنیوز
وەرزش

کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی ئاڵیگری پێش یارییەکەى سپال

ڕۆژنامە :

راهێنەری یۆڤانتۆس تەئکیدی کردەوە بۆ یارییەکەی سپال پشوو بە بەشێکی زۆر لە یاریزانە سەرەکییەکان دەدات و ئاشکراشی کرد کە ئەگەر بونە پاڵەوان ئاهەنگ گێڕانەکە بۆ دواى یاریی ئەیاکس دوادەخەن

پێش روبەروبونەوەی یانەی سپال لەخولی ئیتالیا ماسیمۆ ئالێگری راھێنەری یۆڤانتۆس بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد

ئالێگری دوپاتیکردەوە کە بەرامبەر سپال پشوو بە بەشێکی زۆر لە ئەستێرە سەرەکییەکان دەدات

وتیشی: قورسە یاریی بە رۆناڵدۆ بکەم و نامەوێت توشی پێکان ببێتەوەو دۆگلاس کۆستاش ھەستی بە ئازار کردوە دوای یارییەکەی ئەیاکس

ئاماژەی بەوەشدا کە مویس کین و کوادرادۆ بەشێوەیەکی سەرەکی بەرامبەر سپال یاریی دەکەن

تەئکیدیشی کردەوە کە ئەگەر بردنەوەیان بەدەستھێناو بونە پالەوان ئاھەنگ گێرانەکە بۆ دوای یارییەکەی ئەیاکس دوادەخەن

باسیشی لەوە کرد کە بەدەستھێنانی ھەشت نازناوی لەسەر یەکی خولی ئیتاڵیا وا لە ئیدارەی یانەکە دەکات رازی بن لە ئەنجامەکان.

 

سەرجەم وتەکانی ئالێگری

ئالێگری: بەرامبەر سپال پشوو بە زۆربەی یاریزانەکان دەدەم، ھەمویان پێویستیان بە پشوە

 

ئالێگری: ئاھەنگ گێڕانەکە دوادەخەین بۆ دوای یاریی ئەیاکس

 

ئالێگری: سپال یارییەکی زۆریان لە یاریگای خۆیان بردۆتەوە، یارییەکی ئاسان نابێت بۆ ئێمە، بەڵام پێویستمان بە خاڵی یارییەکە ھەیە بۆ کۆتایی ھێنان بە نازناوی خول

 

ئالێگری: ماندزۆکیچ بەرامبەر میلان باش یاریی کرد، رۆڵی خۆی ھەیە لە یاریگادا، بیرمان نەچێت کە لەگەڵ ماتوێدی گەیشتونەتە یاریی کۆتایی مۆندیال، یارییەکی زۆریان کردوەو ھیلاکن

 

ئالێگری: مویس کین بەشێوەیەکی سەرەکی یاریی دەکات و لە نێوان کوکولۆ و نیکۆلیسی یەکێکیان بەشداری پێدەکەم

 

ئالێگری: قورسە رۆناڵدۆ بەرامبەر سپال یاریی بکات، نامەوێت ھیچ مەترسییەکی لەسەر بێت و ئەگەر زۆرە یاریی پێنەکەم

 

ئالێگری: بیری بەرامبەر سپال گۆڵچی سەرەکی دەبێت

 

ئالێگری: بە دڵنیاییەوە ھەشت نازناوی خولی ئیتاڵیا لەسەر یەک ئەبێ وا لە ئیدارە بکات رازی بن

 

ئالێگری: بەرامبەر سپال بەسەرەکی یاریی بە کوادرادۆ ئەکەم

 

ئالێگری: بە داخەوە کۆستا پاش یاریی ئەیاکس ھەستی بە ئازار کرد، بەرامبەر سپال یاریی ناکات


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-12
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]