سەردێڕ:
زێدنیوز
ڕاپۆرت

عێراق ‌و ئێران رێككەوتنێك لەبارەی كارەباوە ئیمزا دەكەن

ڕۆژنامە :

ئێران چەند وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لە عێراق دروست دەكات ئێران تۆڕەكانی گەیاندنی وزەی كارەبا لە عێراقدا نۆژەن دەكاتەوە

وەزیری وزەی ئێران رایدەگەیەنێت، بەمزوانە رێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزا دەکەن، بەمەبەستی دروستکردنی چەند وێستگەیەکی بەرھەمھێنانی وەزی کارەباو نۆژەنکردنەوەی تۆڕەکانی گەیاندنی کارەبا.

رەزا ئەرکانیان، وەزیری وزەی ئێران، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە چەند رۆژی داھاتوودا وەزیری کارەبای عێراق سەردانی ئێران دەکات‌و ئیمزای کۆتایی لەسەر رێککەوتنەکە دەکەن، کە لە ماوەی سێ ساڵدا جێبەجێ دەکرێت.

راشیگەیاند: بەپێی رێککەوتنەکە، نۆژەنکردنەوە ودروستکردنی چەند وێستگەیەکی بەرھەمھێنانی وزەی کارەباو ھەروەھا نۆژەنکردنەوەی تۆڕەکانی گەیاندن‌و دابەشکردنی وزەی کارەبا لەخۆ دەگرێت.

رەزا ئەرکانیان، دەڵێت: رێژەیەکی زۆری وزەی کارەبای عێراق لە رێگەی تۆڕەکانی گەیاندن ‌و دابەشکردنەوە بەفیرۆ دەڕوات، ئەوانیش ھەوڵ دەدەن لە رێگەی ئەندازیارانی شارەزای ئێرانیەوە ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-02-03
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]