سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

دیاری مانگی رەمەزان بەسەر ھاووڵاتیانی ھەرێم دابەشدەکرێت

ڕۆژنامە :

لەسبەینێوە دەستبەدابەشکردنی بڕی پێنج کیلۆ ئاردی سفر بەسەر ھاووڵاتیانی سلێمانی دەکرێت و بەڕێوەبەری گشتیی ئاشەکانی ھەرێم بۆ کاروباری ھونەریش رایدەگەیەنێت"ئەو پێنج کیلۆ ئاردە سفرە وەک دیارییەک لەلایەن عیراقەوە دابەشدەکرێت و لەبەشە ئاردی مانگانە نابڕدرێت" و بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراک لەسلێمانیش دەڵێت: دەستکراوە بەدابەشکردنی زەیت و شەکری مانگی(٣) لەگەڵ نیسک بۆ مانگی رەمەزان.

نەسرین محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی ئاشەکانی ھەرێم بۆ کاروباری ھونەری بە (ڕۆژنامە)ی راگەیاند: لەقەزاو ناحییەکان دەستبەدابەشکردنی بڕی پێنج کلیۆن ئاردی سفر بۆ ھەر خێزانێک کراوەو لەکۆتاییدایە.

وتیشی:"لەسبەینێوە لەناو شاری سلێمانی دەستبەدابەشکردنی ئەو پێنج کلیۆ ئاردە دەکرێت".

راشیگەیاند: بەبڕیاری حکومەتی عیراق ئەمساڵ ئەو پێنج کیلۆ ئاردە سفرە، وەک دیارییەک بەسەر ھەر خێزانێک دابەشدەکرێت و وەک ساڵی رابردوو لەبەشە ئاردی مانگانە نابڕدرێت.

لەلایەن خۆشییەوە، شەوکەت محەمەد بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراک لەسلێمانی بە SNNی راگەیاند:دەستبەدابەشکردنی مادەی نیسک کراوە کە بۆ مانگی رەمەزان زیادکراوەو بڕەکەی بۆ ھەر ھاووڵاتییەک (٥٠٠) گرامە.

وتیشی:"لەگەڵ نیسکەکەدا، شەکرو زەیتی مانگی (٣) دابەشدەکرێت".


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-05-08
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]