سەردێڕ:
کوردستان

نھێنییەکی گۆڕان لەگەڵ پارتی ئاشکرادەکرێت

ڕۆژنامە :

گۆڕان نھێنی دەنگدانیان بەمانەوەی پۆستی حزبی سەرۆکی ھەرێم ئاشکرادەکات و ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی گۆڕانیش رایدەگەیەنێت:دەنگدانی فراکسیۆنی گۆڕان بەمانەوەی پۆستی حزبی سەرۆکی ھەرێم بەپێی رێککەوتن بووە لەگەڵ پارتی.

ئەمڕۆ ٨ی ٥ی ٢٠١٩، پەرلەمانی کوردستان یاسای سەرۆکایەتی ھەرێمی ھەموارکردەوەو بەپێی یاساکەش سەرۆکی ھەرێم بۆی ھەیە لەپۆستە حزبییەکەیدا بمێنێتەوەو لەکاتێکدا گۆڕان پێشتر دژی ئەوە بوو دەنگی پێدا.

چالاک موھەندیس ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بە(رۆژنامە)ی راگەیاند: لەلای بزووتنەوەی گۆڕان ئەوە پرەنسیپ نەبووە کە ھەرکەسێک پۆستێکی حکومی وەرگرت، دەستبەرداری پۆستە حزبێکەی ببێت، تەنیا ئەگەر لەپۆستێکی باڵادا بێت و پەیڕەوی ناوخۆی ئەو دامەزراوەیە ناچاری بکات، ئەگەر پێویست ناکات لەپۆستە حزبییەکەی دەستلەکاربکێشێتەوە.

وتیشی:"ئەگەر فراکسیۆنی گۆڕان دەنگی دابێت بەمانەوەی پۆستی حزبی سەرۆکی ھەرێم، بەدڵنیاییەوە بەپێی رێککەوتن بووە لەگەڵ پارتی ھەروەک چۆن بەڕێککەوتن بووە لەگەڵ یەکێتی".

راشیگەیاند: بەدڵنیاییەوە لەڕێککەوتنەکەدا باسی ئەوەکراوە کە سەرۆکی ھەرێم پۆستە حزبێکەی بمێنێتەوە، بەڵام ھەموو رێککەوتنێکی سیاسی سەرجەم بەندەکانی ئاشکرا ناکرێت، ئەوەش سیاسەتی ژێربەژێرو خیانەتکردن نییە.

ئەندامەکەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان دەڵێت:"ئێمە لەسوید یان سویسرا سیاسیەت ناکەین، لەخۆرھەڵاتی ناوەڕاست سیاسەت دەکەین".


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-05-08
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]