سەردێڕ:
زێدنیوز
تەندروستی

هۆشداریی لە بارەی خواردنی خورمای ئێرانییەوە دەدات

ڕۆژنامە :

دەزگا تەندروستییەکانی سوید هۆشداریی لە خواردنی خورامای ئێرانی دەدەن و هاووڵاتیان ئاگاداردەکەنەوە کە خۆیان لە خواردنی ئەو جۆرە خورمایە بپارێزن.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سوید لە ڕاگەیاندراوێکی تەندروستیدا ھۆشداریی داوەتە ھاوڵاتیانی وڵاتەکەی کە خۆیان لە خواردنی خوارمای ئێرانی بپارێزن.

لە ماڵپەڕی فەرمی دەزگای تەندروستیی سویددا ئەوە خراوەتەڕوو "لە دوو مانگی ڕابردوودا نۆ حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشیی ڤایرۆسی جگەر لەجۆری  Hepatitis Aتۆمارکراون و ھەشت حاڵەتیان یەکلایی بووەتەوە".

حاڵەتەکان لە حەوت ھەرێمی جیاوازی  سوید تۆمارکراون، ئەو کەسانە  بەشێوەی ڕۆژانە خورمای ئێرانییان خواردووە، پێشتریش ھەمان نەخۆشی لە دانیمارک لەساڵی ٢٠١٨بەھۆی خورمای ئێرانییەوە بڵاوبووبوەوە و چەند حاڵەتێکی تووشبوون بەو نەخۆشییە تۆماکران.

لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە، بەتەواویی یەکلایی نەبووەتەوە، ھیچ جۆرێکی تایبەت دەستنیشان نەکراوە کە ھۆکاری ئەو نەخۆشییەبێت، بەڵام ھۆشداریی دراوەتە ھاوڵاتیان خۆیان لە خواردنی خورمای ئێرانی بەدووربگرن.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-05-07
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]