سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

کۆمسیۆن: سبەینێ دابەشکردنى پارەى کارمەندانى سەرسندوقەکان دەستپێدەکات

ڕۆژنامە :

کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى هەرێم رایگەیاند سبەینێ پڕۆسەى دابەشکردنى پارەى کارمەندانى سەر سندوقەکان دەستپێدەکات و تا کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

شیروان زرار وتەبیژی کۆمسیۆن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بەھۆی نەبوونی سیولەوە نەیانتوانیوە تا ئیستا پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن دابەش بکەن، بەڵام ئێستا پارەی پێویستیان لەبەردەستدایە و لە سبەینێوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی پارەکە و تا ٣٠ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

ڕاشیگەیاند، لە سنوری پارێزگای ھەولێر پارەی کارمەندانی سەر سندوقەکان لە ٢٤ بانک و، لە سلێمانی ١٧ بانک و لە دھۆکیش ١١ بانک بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکراون.

ڕوونیشیکردەوە، بڕی کۆی ئەو پارەیە نزیکەی ٦ ملیار دینارە، کە بەپێی کاری کارمەندەکە موچەکەیان بۆ دیاریکراوە.

لە پارێزگای ھەولێر پارەی کارمەندانی سەرسندوقەکان لە بانکەکانی، "بانکی شیرین، دوین، حەمرین، بێخاڵ، سەروەران، نەورۆز، فیدڕاڵ، زاگرۆس، عەینکاوە، بەحرکە، گوڵان، خەبات، بنەسڵاوە، کۆیە، سەربەند، سۆرک، ھەریر، خەلیفان، بلێ، ئازادی، دیلمان، مێرگە سور، چۆمان، سیدەکان." دابەشدەکرێت.

ھاوکات،  لە پارێزگای سلێمانی لە بانکەکانی، "بانکی مەڵکەندی، گۆیژە، باخان، ئەزمەڕ، بابان، تانجەرۆ، سەیدسادق، شارەزوور، ڕانیە، قەڵادزێ، دوکان، چەمچەماڵ، کفری، چوارتا، پێنجوێن، کەلار، دەربەندیخان." پارەی کارمەندان دابەشدەکرێت.

لە پارێزگای دھۆکیش، "بانکی سەرھەڵدان، داس نیە، سبنا، سێمێل، سۆلاف، دەلال، باتوفە، شێخان، سیبە، بەردەڕەش، شیلادزێ." دابەشدەکرێت.

ھاوکات فەرمانگەی گشتی سلێمانی کۆمسیۆن لە ڕاگەیەنراوێکدا  داوای لەکارمەندانی گرێبەستی کۆمسیۆن کردووە لەکاتی سەردانی بانکەکاندا یەکێک لە بەڵگەنامە فەرمییەکانیان پێبێت و کۆپییەکی بدەن بە بانکەکان.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-05-07
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]