سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

بەوێنە.. لە سلێمانى پێنج خۆبەخشی نەوەى نوێ دەستگیرکران

ڕۆژنامە :

ئەمڕۆ هێزێکى ئەمنى پێنج خۆبەخشی دیکەی نەوەى نوێیان لە ماڵى خۆیان لە سلێمانى دەستگیرکرد.

یەکێک لە خۆبەخشانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە (ڕۆژنامە)ی  ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ھێزێکی ئەمنی پێنج خۆبەخشیان لە سلێمانی دەستگیرکردووە.

وتیشی، ئەو خۆبەخشانە بریتین لە ( زەردەشت ئەحمەد، میرکۆ، زمناکۆ ئاکۆ، شکۆ ئاکۆ، ھەژار) .

ئەوە لەکاتێکدایە، لە ماوەی ھەفتەیەکدا سێ جار ھێزە ئەمنییەکان ھەڵیانکوتاوەتە سەر ئۆفیسی سەرەکیی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە سلێمانی و چەند ڕۆژێکیشە ژمارەیەک خۆبەخش دەستگیرکراون.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-05-06
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]