سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ ئەوەی یەکێتی دەیکات سیاسیە نەک یاسایی

ڕۆژنامە :

ئەندامێکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى کوردستان لەبارەى هەڵکوتانە سەر ئۆفیسی سەرەکى نەوەى نوێ ڕایگەیاند، ئەوەی ئاسایشی یەکێتی دەیکات سیاسیە نەک یاسایی.

کاوە عەبدولقادر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "ئاسایشی یەکێتی سێ جار بەبێ ئاگادارکردنەوەی پیشوەخت وبێ بوونی نوسراوی فەرمی دادوەر ھەڵیانکوتاوەتە سەر ئۆفیسی سەرەکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەسلێمانی و سوکایەتیان بەدەیان نوێخوازی کوڕوکچ کردووە و چەندانی تریشیان ئەشکەنجە داون ودەستگیریان کردوون بەبیانووی ھەبوونی سکاڵای پەرلەمانتاران".

باسی لەوەشکردووە، "یەکێتی دەیەوێت لەڕێگایی ترس وتۆقاندن و بەکارھێنانی ھێزی ئاسایش وئەمنی سلێمانی پیلانی سیاسی وحزبی خۆی جێبەجێ بکات ئەویش پاشەکشە پێکردنی جوڵانەوەی نەوەی نوێیە لەو مەبدەئانەی کە لەسەری دامەزراوە و لەئێستادا بەشێوەیەکی کرداری لە ڕێگای فراکسیۆنەکانی پڕاکتیزەی دەکات."

ئەو پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی نەوەی نوێ ڕوونیشیکردووەتەوە، "ئاسایشی یەکێتی بەو کردارانەیان نەک نامانترسێنن، بەڵکو سورترمان دەکات لە بەردەوام بوون لەسەر خەباتی مەدەنی و پەرلەمانی لەپێناو گەیشتن بەئامانجە نەتەوەیی ونیشتمانییەکان لەڕێگای دژایەتیکردنی گەندەڵی وبێ دادی کۆمەڵایەتی و ڕووبەڕووبوونەوەی ستەمکاران ."

ئەوە لەکاتێکدایە، لە ماوەی ھەفتەیەکدا سێ جار ھێزە ئەمنییەکان ھەڵیانکوتاوەتە سەر ئۆفیسی سەرەکیی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە سلێمانی و چەند ڕۆژێکیشە ژمارەیەک خۆبەخش دەستگیرکراون.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-05-06
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]