سەردێڕ:
جیهان

زەوی لەبەردەم ھەڕەشەدایە... دونیا ئاخیری زۆر نزیکبووەتەوە!

ڕۆژنامە :

ئاژانسی فەزایی ناسا چاودێری چەندین تۆن لەھەسارۆچکەکانی "رۆژی دوایی" دەکات کەھەرەشە دروست دەکات لەسەر ھەسارەی زەویی و زیانی کارەساتباری پێ دەگەیەنێت. رەنگە پێشتر ناوی ھەندێ ھەسارۆچکەی وەک "بینۆ" و "ئەبسوسیس"مان بیستبێت.

رەنگە پێشتر ناوی ھەندێ ھەسارۆچکەی وەک "بینۆ" و "ئەبسوسیس"مان بیستبێت.
بەڵام بەداخەووە چەندین لەم جۆرە بەردە فەزاییانە ھەن کەزۆر مەترسیدارن لەنێویاندا ME١٣١ ٢٠١٥ کەبەخێرایی ٤٤ ھەزار میل لەسەعاتێکدا دەجوڵێت و بۆتە ھەرەشە بۆ سەلامەتی زەویی لەئێستاوە تا ساڵی ٢٠٨٩.
زانایان بەھەسارەی "بینو" دەڵێن "رۆژی دوایی" بەھۆی ئەو ئەگەرە زۆرەی مەترسی بەرکەوتنی لەگەڵ زەویدا دروستی دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا قەبارەی ھەسارەکە ھێندە نیە کەمانای وابێت کۆتایی بەژیانی مرۆڤایەتی بھێنێت لەسەر زەویی بەڵام زیانی دەبێت.
ھاوکات ھەسارۆچکەی "ئەبوفیس"ی لەگەڵدایە کەبەردێکی فەزاییە دەکرێ بەر زەوی بکەوێت و ئەمەش مایەی نیگەرانییە بۆ ھەسارەکە لەماوەی سەدەی ئایندەدا. 
بەم دواییانەش زانایانی روسیا مەترسی ئەم ھەسارەیەیان خستۆتەروو بەتایبەت کەئاراستەی ھەسارەکە لەدەوری زەویی سەد ئەگەری تری پێکادان لەنێوانی زەویی و ئەبوفیس تۆمار دەکات. 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-05-06
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]