سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

عەبدوڵای کوێخا موبارەک : یەکێتی بووە بە سەگی هار سەگی هاریش عومری کورتە

ڕۆژنامە :

عەبدوڵای کوێخا موبارەک ئەندامی پێشووی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان ڕایگەیاند سەبارەت بە هەڵکوتانە سەر بارەگاکانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، یەکێتی بەم ڕەفتارە نەشیاوەی کە ھەر ڕۆژە و پەلاماری لایەنێکی مەدەنی و بێ چەک ئەدات ھیچ ئەخلاقێکی سیاسەتکردن و حکومڕانی و ھیچ بەھایەکی مرۆڤایەتی و پێکەوە ژیانی بۆخۆی نەھێشتووەتەوە و ئەو فشارانە بە قازانجی نەوەی نوێ دەشکێنەوە.

عەبدوڵای کوێخا موبارەک لە وتارێکدا لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە ژێر ناو نیشانی "پێویستە یەکێتی ببرێت بۆ ئۆمەرمەندان" بڵاویکردووەتەوە و نوسیویەتی "یەکێتی یان خۆی بووە بە سەگی ھار یان سەگی ھار قەپی لێ گرتوە، لە مەنتیقەی ئێمە ھەر کەس ھار بێت یان سەگی ھار قەپی لێ بگرێت ئەبێت بە زویی بیگەیەننە سەر شەخسێک بەناوی ئۆمەرمەندان، مەسەلەیەکی تریش ھەیە ئەڵێ سەگی ھار عومری کورتە یان چل ڕۆژ عومرێتی".

لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، حزبێکی وەک نەوەی نوێ مەدەنی و بێچەک ئەم ھەموو فشارەی بۆچییە و چ پێویست دەکات ھەموو ھێزی ھەمەجۆری حزبی و نەناسراو بەناوی یاسا و دادگاوە ھەڵبکوتێتە سەریان و بێڕێزیان بەرامبەر بکرێت و ئازار و زیانیان پێ بگەیەندرێت، ئەگەر بیانو نەبێت و ئیفلاسی حکومڕانی و سیاسەت کردن نەبێت.

عەبدوڵای کوێخا موبارەک لە کۆتایی وتارەکەیدا نوسیویەتی "ھەرچەندە لە ئێستادا زەخت و فشارێکی زۆر لەسەر نەوەی نوێ یە، بەڵام ئەمە بە قازانجی ئەو حزبە دەشکێتەوە و سەلمێنەری ئەوەیە کە ھیچ پەیوەندی و لینکێکیان نیە لەگەڵ یەکێتی و پارتی کە پێشتر ئەو گومانەیان لەسەر بوو، ھەروھا دەرخەری ئەوەشە کە  ئەو پەرلەمانتارانەی لێی جیابونەتەوە کڕدراو و پیلان جێبەجێکەری یەکێتین بۆ ڕەوایەتی دان بەم پەلاماردانەی نەوەی نوێ".

ئەوەش لە کاتێکدایە لەماوەی کەمتر لە ھەفتەیەکدا ئەمە سێیەمینجارە ھێزی ئەمنیی ھەڵدەکوتێتە سەر ئۆفیسی سەرەکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و چەند رۆژێکیشە ژمارەیەک خۆبەخش دەستگیرکراون.

ئەم ھەڵکوتانە سەر ئۆفیس و بارەگاکانی نەوەی نوێ و دەستگیر کردنی ئەندامانی لەکاتێکدایە، لەرۆژانی ڕابردوودا، شاسوارعەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەکە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا داوای لە ھێزە ئەمنیەکان کرد ھەر شتێک لەسەر جوڵانەوەکە ھەیە با بۆ رایگشتی ئاشکرابکەن.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-05-06
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]