سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

ژنێک: ئاوات بۆکای ١٧ هەزار دۆلاری خواردوم ... دواتریش ئەم کارەی لەگەڵدا ئەنجام داوم

ڕۆژنامە :

بۆ دووەمجار گۆرانیبێژی میللی ئاوات بۆكانی دەستگیر دەكرێت، جاری یەكەم لەسەر تەقەكردن لە دوو هاوڕێی خۆی و ئەمجارەش لەسەر هەڕەشەكردن لە ژنێك. ژنەكە دەڵێت 17 هەزار دۆلاری بە فێڵ لێوەرگرتووە و دواتریش لێیداوە، بەڵام كەسوكاری ئاوات بۆكانی ئەو تۆمەتە رەتدەكەنەوە.

رۆژی ٤/٥/٢٠١٩ ئاوات بۆکانی لەسەر سکاڵای ژنێکی خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستان دەستگیر کرا. ئەو ژنە کە بە شیلان ناسراوە و تەمەنی ٣٨ ساڵە، بە (رووداو)ی راگەیاند: من ساڵی ٢٠١٤ لەگەڵ کوڕەکەم ھاتینە سلێمانی و ئارایشگایەکم دانا، لە ٢٠١٥ ئاواتم ناسی. بڕیار بوو گەعدەیەکم بۆ بکات. کە منی بینی وازی لێنەھێنام و گوتی ژنەکەم خراپە و کێشەمان ھەیە، چەند ساڵە بەدوای ژنێکی رۆژھەڵاتیدا دەگەڕێم و دەمەوێت شووم پێبکەی، منیش بەو مەرجەی باشتر بیناسم رازی بووم

شیلان کە ١١ ساڵە لە ھاوژینەکەی جیابووەتەوە، دەڵێ ئاوات بۆکانی فریوی داوە ساڵێک پەیوەندیمان ھەبوو، زۆر لەگەڵم باش بوو. دەیزانی پارەم ھەیە، گوتی دەمەوێ مارەت بکەم، خانووێک دروستبکەم و بتبەمە ئەوێ، بەڵام پارەم نییە، منیش ١٥ ھەزار دۆلار و بایی ٢٠٠٠ دۆلار زێڕم پێداوە

شیلان دەڵێت ئاوات بۆکانی خاوەنی بەڵێنی خۆی نەبووە، بۆیە دوو ساڵ لەمەوبەر سکاڵای لەسەر تۆمار کردووە ئاوات دەستگیرکرا، چەند کەسێکی نارد بۆ ئەوەی سکاڵاکەم بکشێنمەوە، خاوەن کۆمپانیایەک لە ھەولێر بەناوی (حاجی.د) پێیگوتم ھەرچیەکت دەوێت دەیکەین، منیش رازی بووم و سکاڵاکەم کشاندەوە


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-05-06
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]