سەردێڕ:
تەندروستی

سوودەکانی ڕۆژووگرتن بۆ تەندروستی دەروونی و جەستەیی

ڕۆژنامە :

بەشێک لە پسپۆڕانی بواری تەندروستی دەڵێن، خۆگرتنەوە لە خۆراک دەکرێت ڕێگری لە هەندێک کێشەی تەندروستی بکات و سوودی بۆ تەندروستی دەروونی هەبێت.

لەوبارەیەوە کلێر ماھی پسپۆڕی خۆراکی بە ماڵپەڕی جەزیرەی وتووە، "ڕۆژوو گرتنم دەبێتە ھۆی پاکبوونەوەی ڕیخۆڵە و بەھێزکردنی ناوپۆشەکەی، ھەروەھا ئەگەری ھەیە ببێتە ھاندانێک بۆ پڕۆسەی   autophagy  کە بەھۆیەوە خانەکان خۆیان لە ماددە زیان بەخش و تەنۆچکە زیانبەرکەوتووەکان پاکدەکاتەوە".

ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بە پەیوەندی نێوان ڕۆژووگرتن و تەندروستی  دەرونیش کردووە و وتوویەتی، بەڕۆژووبوون دەبێتە ھۆی دەردانی پڕۆتینی (بی سی ئێن ئێف) لە مێشکدا، ئەو پڕۆتینەش خانەکانی مێشک دەپارێزێت و ئەگەری توشبوون بە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە، ھاوکات مەترسی توشبوون بە خڵەفانیش کەمدەکاتەوە.

مایکڵ مۆسڵی پسپۆڕی خۆراکی لە دیکۆمێنتاریەکیدا کە بەناوی (بخۆ، بەڕۆژووبە و زیاتر بژی) ئاماژە بە کاریگەرییەکانی ڕۆژووگرتن دەدات و دەڵێت، توێژەران ئەوەیان سەلماندووە، ڕۆژووگرتن ئەگەری توشبوون بە ھەندێک جۆری شێرپەنجە کەمدەکاتەوە، بەتایبەت شێرپەنجەی مەمک.

ئەو پسپۆڕە وتووشیەتی، پەیوەندی لە نێوان ڕۆژووگرتن و باشبوونی خەو دەرکەوتووە.

پسپۆرەکە ھانی کەسانی ناموسڵمانیشی داوە، ڕۆژانە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک خۆیان لە خواردن بگرنەوە لەپێناو تەندروستییەکی باشتردا.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-05-06
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]