سەردێڕ:
زێدنیوز
تەندروستی

ئەمشەو هەڵدەستین بۆ پارشێو، خواردنی تەندرووست لەم کاتەدا چییە؟

ڕۆژنامە :

سبەینێ یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە، هەر بۆیە ئەمشەو هەڵدەستین بۆ پارشێو، بەڵام ئایا خواردنی تەندرووست لەم کاتەدا چییە؟ و پیویستە چی بخۆیت:

-ژەمە خۆراکی پارشێو: وەک جێگرەوەی نانخواردنی بەیانیە و پێکھاتەکانی دەبێت ھەمان پێکھاتەی نانی بەیانی بێت، چونکە  دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەو ماوەیەی جەستە لەخۆراک و خواردنەوە بێ بەشە.

-ئەم خۆراکانە لەکاتی پارشێودا بخورێت : شۆفان، شیری کەم چەوری، نانی دروستکراو لەگەنم، نۆک، پاقلە، ماست، ھێلکە.

-باشترە لە خواردنی قورس دەربەکوەیتەوە، وەک برنج و شلە و گۆشت و ھاوشێوەکانی.

 

-ژەمەخۆراکی دوای بەربانگ: دابەش بکرێت و بەدوو یان سێ قۆناغێک بخورێت و نانی ئێوارە بریتی بێت لەخۆراکی سووک و ئاسان ھەرسکراو.

-کەمکردنەوەی بەکارھێنانی خوێ: دوورکەوتنەوە لەخۆراکە سوێرەکان، چونکە دەبێتە ھۆی زیادبوونی ھەستکردن بە تینوێتی.
-کەمکردنەوەی شیرینی: ھەرسکردنی شیرنی دەبێتە ھۆی بارگرانیەکی زۆر بۆ گەدە و دروستبوونی ھەڵاوسان و غازات و قەڵەویی.
-خواردنەوەی بڕە ئاوی پێویست: خواردنەوەی ٢ بۆ ٣ لیتر ئاو و شلەمەنی لەنێوان بەربانگ و پارشێو گرنگە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی ووشکبوونەوە.
-کەمکردنەوەی ئەو خواردنەوانەی کافینی تێدایە: وەک چاو و قاوە و خواردنەوە گازییەکان، چونکە دەبنە ھۆی زیادبونی میزکردن و جەستە شلەمەنی لەدەست بدات.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-05-05
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]