سەردێڕ:
کوردستان

ڕۆژنامە... وردەکاریی ڕێککەوتنی پێکھێنانی حکومەتی ھەرێم ئاشکرا دەکات

ڕۆژنامە :

دوای زیاتر لە شەش مانگ و ١٢ کۆبوونەوەی نێوانیان، دواجار یەکێتی و پارتی رێککەوتنی پێکھێنانی حکومەتیان واژۆکرد

وەفدی باڵای پارتی و یەکێتی بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی و کۆسرەت ڕەسوڵ لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆبونەوە و، دواتریش رێککەوتنی نێوانیان بۆ پێکھێنانی حکومەت واژۆکرد.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیشدا جێگری سەرۆکی پارتی باسی لەوە کرد، سەرەڕای سەختیی گفتوگۆکان بۆ رێککەوتن، بەڵام خۆڕاگریی خەڵک ئەوانی گەیاندە رێککەوتن.

یەکێتی کە لە کابینەی نوێدا ٦ وەزارەت وەردەگرێت، پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی ھەرێم و جێگری سەرۆکی حکومەت و ژمارەیەک دەستە و بریکاری وەزارەتی بەرکەوتووە، جێگری سکرتێری ئەو حزبەش ھیوادارە حکومەتی داھاتوو بتوانێت بژێوی ژیانی خەڵک باش بکات.

پارتی پێش ئەوەی سەردانی یەکێتی بکات، جارێکی تر چوەوە لای بزوتنەوەی گۆران و رێککەوتنەکەی نێوانیان تاوتوێ کرد، ئەندامێکی خانەی ڕاپەراندنی گۆڕان دەڵێت، "جارێکی تر دڵنیاییان لە پارتی وەرگرتووە کە پاکێجەکانیان لە داھاتوودا جێبەجێ بکرێن."

٢١٨ ڕۆژ بەسەر ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێپەڕیوە و تا ئێستا حکومەت پێکنەھاتووە و، چاوەڕواندەکرێت دوای ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی و گۆڕان گرێکوێرەکانی کابینەی نوێبکرێنەوە.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-05-05
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]