سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

دارایی خشتەی نوێی موچەی ڕاگەیاند

ڕۆژنامە :

وەزارەتی دارایی خشتەی موچەی بۆ دوو ڕۆژی ئەم هەفتەیە ڕاگەیاندو بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگەش زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە ئاشكرادەكات و تەئكیددەكاتەوە، "یەكشەممەو دوشەممە موچەی پێشمەرگە دابەشدەكرێت".

فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، "بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردۆتەوە سبەینێ یەکشەممە دابەشکردنی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ مانگی دوو بۆ دیوان و لیواکانی وەزارەت دەستپێدەکات".

وتیشی:"بەگوێرەی خشتەکە بۆ دوو سبەی دوشەممە ٦ی ٥ی ٢٠١٩، موچەی یەکەکانی ٧٠و ٨٠ی پێشمەرگە دابەشدەکرێت".


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-05-04
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]