سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

كەشوهەوای ڕۆژانی مانگی ڕەمەزان ڕاگەیەندرا

ڕۆژنامە :

بەپێی ڕۆژمێری سعودی و پێشبینییە فەلەكناسییەكان، پێدەچێت ڕۆژی دوو شەممە 6ی ئایار ببێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و بەپێی پێشبنییە كەشناسییەكانیش دۆخی كەشوهەوا لە زۆربەی ڕۆژەكانی ئەو مانگەدا ئاسایی دەبێت و كەشوهەوا فێنك دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتی مانگانەی ماڵپەڕی (accuweathe)ی تایبەتە بە باری کەشوھەوای جیھان، پێشبینی دەکرێت لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا باران بە بڕی جیاواز لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان ببارێت.

ھەر بەپێی پێشبینی ئەو ماڵپەڕە، پلەکانی گەرما لە مانگی ڕەمەزاندا زۆر بەرزنابنەوە و کەشوھەوایەکی فێنک-ی بەھاری دەبێت و ئەگەری ئەوە ھەیە پلەکانی گەرما لە ٣٥ تا ٣٨ پلەی سەدی تێپەڕ نەکەن.

لە وەرزی بەھاری ئەمساڵدا چەندین شەپۆلی باران و تەرزە و ھەندێک جاریش بەفر ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستانی گرتەوە و ئاستی ئاوی چەم و ڕووبارەکان بەرزبووەوە و بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان سەرڕێژیان کرد.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-05-03
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]