سەردێڕ:
جۆراوجۆر

چی لەسەر ئەو ستیانە زۆرانە دەزانیت کە بە پەرژینێکەوە لە نیوزلەندا هەڵواسراوە

ڕۆژنامە :

لە نیوزلەندا سیاجێک هەیە کە بۆتە جیگای ڕاکێشانی ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران و زۆرێک لەو خانمە گەشتیارانەی سەردانی دەکەن ستیانەکانیان دادەکەن و بە پەرژینێکەوە دەیبەستن.

ئەم دیاردەیە لە ساڵی ١٩٩٩ سەری ھەڵداوە، پاش ئەوەی چوار گەشتیاری کچ کە لە ھۆتێلی کاردرونا ماونەتەوە لە نیوزلەندا، ستیانەکانی خۆیان بە پەرژینەکەوە ھەڵواسیەوە و دواتر بەوێوە جێیان ھێشتووە، پاش ئەوە ژنانی دیکەش ھەمان کاریان دوبارە کردۆتەوە.

  لەپاش چەند ساڵێک ژمارەی ستیانەکان گەیشتۆتە زیاتر لە ١٥٠٠ دانە و بۆیەکەمجار لەساڵی ٢٠٠٦ شارەوانی شاری کاردرونا ستیانەکانیان لێکردۆتەوە، بەڵام بەھۆی ئەوەی ڕاگەیاندنەکان گرنگیەکی زۆریان بە بابەتەکە دا، شوێنەکە ھێندی دیکە بەناوبانگ بوو، ھەر بۆیە زیاتر گەشتیاران ڕوویان تێکرد.

پێشتر ئەم ناوچەیە زیاتر بە کشتوکاڵەوە سەرقاڵ بوون، بەڵام ئێستا بەھۆی ئەم پەرژینەوە بۆتە ناوچەیەکی گەشتیاری و خەڵکەکەی چیدیکە پشتگیری لابردنی ستیانەکان ناکەن، بۆیە ئێستا ھەزاران ستیان بە پەرژینەکەوەیە و بەردەوامیش لە زیادبوندایە.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-05-02
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]