سەردێڕ:
زێدنیوز
تەندروستی

زیانەکانی دڵتەنگی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ

ڕۆژنامە :

لەش زۆر کاریگەر دەبێت بە دڵتەنگی و فشاری دەروونی، لەم بابەتەی خوارەوەدا زیانەکانی بۆسەر تەندروستی باس دەکەین:

-ڕووتانەوەی قژ یەکێکە لەو کێشانەی لەکاتی تێپەڕبوون بە فشاری دەروونیدا توش دەبێت، ھەروەھا رەنگە ھەندێ کەس بەھۆی حاڵەتێکی دەروونی یان دڵتەنگیەکی زۆرەوە قژیان لەدەست بدەن. 
-ئەو کەسانەی بەردەوام ھەست بە دڵتەنگی دەکەن توشی خەمۆکی دەبن و ئارەزووی ژیانیان نامێنێت. -ھەروەھا خەو زڕان یەکێکە لەزیانە لاوەکیەکانی دڵتەنگی.

 -دەبینین ھەندێ کەس زراویان زیانی پێ دەگات و رەنگە پێویستی بەوە بکات دەری بھێنن. -دڵتەنگی دەبێتە ھۆی دابەزینی کێش، چونکە کەسەکە ئارەزووی خواردنی نامێنێت. 

-توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ وەک گیرانی خوێنبەرەکان یان جەڵتەی سی. -جەڵتەی مێشک. -لاوازبووبی کۆئەندامەکانی لەش وەک سی و جگەر و گورچیلە و دڵ.

 لەکۆتایدا ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بە گرنگی سەردانکردنی پزیشکی دەروونی دەدات، بەتایبەتی لەو کەسانەی بەردەوام دڵتەنگن و کاری کردووەتە سەر ژیانیان.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-29
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]