سەردێڕ:
جۆراوجۆر

ڤیدیۆ: کۆمەڵێک مەیموون ئامادەى دانشتنەکانى پەرلەمانى بریتانیان

ڕۆژنامە :

بە پێی گرتە ڤیدیۆیەک لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، کۆمەڵێک مەیموونى شامپانزى لە جیاتى ئەندامانى پەرلەمانى بریتانى، ئامادەى دانیشتنەکانى پەرلەمانى ئەو وڵاتە بوون.

بەڵام دوای سەرنجدان، دەرکەوتووە ئەو دیمەنە یەکێک لە تابلۆ ھونەرییەکانی ھونەرمەند (بانسکی) کە تیاییدا ئەندامانی پەرلەمانی بریتانی وەک ئەو مەیموونانە وەسف کردووە. 

تابلۆکە لەسەر قوماش دروستکراوە و پێشتر لە مۆزەخانەی (بریستۆل) لەو وڵاتە نمایش کراوە، بەڵام دوای رووداوەکانی ئەم دواییە کە ناسراوە بە (برێکست) و تایبەتە بە ھەوڵەکانی بریتانی بۆ دەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا، بە پێویستیان زانیووە، دووبارە ئەو تابلۆیە وەک نارەزایەتییەک نمایش بکرێتەوە.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-29
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]