سەردێڕ:
زێدنیوز
جۆراوجۆر

بە وێنە.. كچێكى 17 ساڵ حه‌زى له‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ى كرد بزانە چى به‌رامبه‌ر كرد

ڕۆژنامە :

كچێكى بریتانى ته‌مه‌ن 17 ساڵ به‌هۆى ئه‌وه‌ى هاوڕێكه‌ى زۆر غیره‌ى لێكردووه‌ چه‌كوشێكى كێشاوه‌ به‌ پشتى سه‌ریدا و به‌ ئه‌سته‌م له‌ مردن رزگارى بووه‌.

دیانا بوروز کچێکی تەمەن ١٧ ساڵی بریتانییە و لە شارۆچکەی ھەنتینگدۆن لە بریتانیا دەژی، ھاوڕێیەکی ھەبووە ناوی ڵوسی ریدینگتن بووە و لەرێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە قسەیان کردووە، شەوێک داوای لێکردووە یەکتری ببینن کاتێک دیانا چووەتە شوێنی چەوپێکەوتنەکەیان ڵوسی بە چەکوشێک کێشاویەتی بە پشتی سەریدا و کاتێک دیانا ھاواری کردووە بۆچی وایلێدەکات وتوویەتی "خۆت دەزانی بۆچی واتلێدەکەم"، دوای ئەو قسانە ڵوسی بە چوکوشەکە زیاتری کێشاوە بەسەریدا تا دیانا لەھۆش خۆی چووە و وایزانیوە کوشتوویەتی ئینجا وازیلێھێناوە.

دوای ئەوەی دیانا گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و چارەسەری بۆکراوە و ھۆشی ھاتووەتەوە بیری کەوتووەتەوە کە ڵوسی وایلێکردووە و کاتێک پۆلیس وتەی لێوەرگرتووە وتوویەتی: "ڵوسی خۆشەویستێکی ھەبووە کە ھاوڕێی منیش بووە، لە سناپچات قسەمان کردووە و ڵوسی پێی زانیوە، چووە لە ھەموو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان منی دۆزیوەتەوە و قسەمان کردووە و بووین بە ھاوڕێیەکی نزیک، ھەرچەندە پێشتریش لە قوتابخانە بەیەکەوە بووین بەڵام زۆر ھاوڕێ نەبووین، کاتێک شەوێک ویستمان بەیەکەوە بچینە دەرەوە، ڵوسی بە چەکوشێک ھێرشی کردە سەرم و ویستی بمکوژێت". 

دیانا دەشڵێت: "تەنیا لەبەرئەوەی لەگەڵ خۆشەویستەکەی قسەمکردووە خەریکبوو بمکوژێت لەکاتێکدا جگە لە پەیوەندی ھاوڕێیەتی ھیچ شتێکی تر لەنێوان من و ئەو کوڕەدا نییە، بەڵام ڵوسی زۆر غیرەی کرد و ئاوای بەسەرھێنام".





ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-29
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]