سەردێڕ:
وەرزش

لێدوانی ڤالڤێردی پاش بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئیسپانیا لەلایەن بەرشەلۆنەوە

ڕۆژنامە :

راهێنەری بەرشەلۆنە دڵخۆشی خۆی پیشاندا بەوەى نازناوی خولی ئیسپانیایان بەدەستهێناوە پێشیوایە دوو جار بردنەوەى ئەو نازناوە لەسەر یەک ئاسان نییە و تەئکیدیشی کردەوە کە دەبێت تەرکیزیان لەسەر یارییەکەى لیڤەرپوڵ نەڕوات.

پاش بەدەستھێنانی نازناوی خولی ئیسپانیا و بردنەوەیان لە یانەی لیڤانتی ڤالڤێردی راھێنەری بەرشەلۆنە بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد.

ڤالڤێردی تەئکیدی کردەوە کە ئەو ئێستا زۆر دڵخۆشە بەتایبەت پاش ئەوەی توانیویانە بۆ جاری دووەم لەسەر یەک نازناوی خولی ئیسپانیا بەدەست بھێنن.

وتیشی: بردنەوەی نازناوی خولی ئیسپانیا بە جیاوازییەکی زۆر لەگەڵ یانەکانی رکابەرمان بۆ ئێمە خۆشە و بۆ رکابەرەکانمان قورسە.

تەئکیدیشی کردەوە کە بەدەستھێنانی نازناوی خول واتە پێویستە یانەکە بە درێژایی وەرزێک ئامادە بێت و ئاستی بەرز بێت.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا راھێنەری بەرشەلۆنە دوپاتیکردەوە کە ئێستا کاتی ئاھەنگ گێڕانە بەڵام نابێت تەرکیزیشیان لەسەر یارییەکەی لیڤەرپوڵ بروات.

پێشیوایە ھێشتا یاریی قورس لەبەردەمیاندا ماوەو پێویستە بە باشترین شێوە ئامادەباشی بۆ بکەن.

 

زۆربەی وتەکانی ڤالڤێردی

ڤالڤێردی: ئێمە دڵخۆشین بەڵام ھێشتا یاریی گرنگتر ماوە لەبەردەممان

 

ڤالڤێردی: بەدەستھێنانی دوو نازناوی خولی ئیسپانیا لەسەر یەک قورسە ، ئێستا کاتی ئاھەنگ گێرانە بەڵام دەبێت تەرکیزمان لەسەر یارییەکەی لیڤەرپوڵیش بێت

 

ڤالڤێردی: پاش گۆڵەکە ئێمە تۆزێک قەلەق بوین ، دەمانویست گۆڵی دووەم بکەین بەڵام سەرکەوتوو نەبوین

 

ڤالڤێردی: بردنەوەی نازناوی لیگا بەو جیاوازی زۆرە لە خاڵ گرنگە بۆ یانەیەکی وەک بەرشەلۆنە بەڵام قورسە بۆ یانەکانی رکابەرمان

 

ڤالڤێردی: ھەست بە ھێوربونەوەیەکی زۆر دەکەم پاش ئەم نازناوە

 

ڤالڤێردی: خول ھەمیشە پێمان دەڵێت کێ باشترین یانە بوە لە ماوەی وەرزەکەدا

 

ڤالڤێردی: بەدەستھێنانی ھەشت نازناو لە یانزە ساڵدا ژمارەیەکی گەورەیە و ئاستی یانەکە دەردەخات، خول پێویستی بەو پەری ئاست بەرزی و ئامادەیی ھەیە بۆ بەدەستھێنانی

 

ڤالڤێردی: ئێمە لە یانەیەکین ئەزانین کە داواکارییەکان ھەمیشە لەسەرمان زۆرە ، ھەموو ئەوەش ئاساییە و ئێمە راھاتوین لەسەری

 

ڤالڤێردی: ھەر لەسەرەتاوە پلانی من رون بوو، میسی یەک تایم یاریی پێدەکرا


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-28
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]