سەردێڕ:
زێدنیوز
وەرزش

لێدوانى ڕاهێنەرى پاریس دواى لەدەستدانى نازناوى جامى فەڕەنسا

ڕۆژنامە :

ڕاهێنەرى پاریس سان جێرمان بیر لە وازهێنان ناگاتەوە و هەست بە بێ هیواییش دەکات بەهۆى لەدەستدانى نازناوى جامى فەڕەنساوە.

تۆماس توخێلی ڕاھێنەری یانەی پاریس سان جێرمان، دوای دۆڕاندنی یانەکەی بەرامبەر یانەی ڕین لە یاری کۆتایی جامی فەڕەنسا، ڕەتیدەکاتەوە دەست لەکار بکێشێتەوە.

لە لێدوانێکدا، کە ڕۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی بڵاویکردووەتەوە توخێل دەڵێت "قورسە پاساو بھێنمەوە بۆ ئەوەی کە ڕوویدا، سەرەتا بە بەھێزییەوە دەستمان بە یارییەکە کرد، بەڵام لە نێوان تایمەکاندا درکمان بەوە نەکرد یارییەکە کراوەیە و ئێستاش ھەست بە بێ ھیوایی دەکەم".

توخێل پێیوایە ئێستا زووە ھۆکاری دۆڕاندنەکەیان ھەلسەنگێنن و پێویستیان بە چەند ڕۆژێک بیرکردنەوە ھەیە، چونکە ئاسان نییە و لە دوای ھەفتەی فیفاوە بەھێزی خۆیان لەدەستداوە و تیپەکەی کێشەی پێکانی یاریزانانی ھەبووە و دەبێت ڕوونکردنەوە بۆ ھەموو ئەم ھۆکارانە بکات.

لە کۆتایی قسەکانیشیدا، توخێل دووپاتیکردەوە، لەگەڵ یانەکەیدا بەردەوام دەبێت و پەیوەست دەبێت بە گرێبەستەکەیەوە لە یانە پاریسیەکەدا.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-28
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]