سەردێڕ:
زێدنیوز
تەندروستی

ئاگادارییەك لەبارەی نەخۆشی سورێژە بڵاودەکرێتەوە

ڕۆژنامە :

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاندووە کە ژمارەی تووشبووان بە سورێژە لە جیهاندا زیادی کردووە و چوار ئەوەندەی ژمارەی تووشبووانی ساڵانی ڕابردووە و ئەم ژمارەیەش بەرەو زیادبوون دەچێت.

بەگوێرەی ماڵپەڕی میدی فۆڕم، ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ھەندێک ئاماری بڵاوکردووەتەوە تایبەت بە تووشبووان بە سورێژە، بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکە ئاماژە بەوەکراوە، لە مانگەکانی کانوونی دووەم- ئازاری ساڵی ٢٠١٨دا ٢٨ ھەزار کەس تووشبوو بوون بە سورێژە، بەڵام دواتر ئەم ژمارەیە زیادی کرد بۆ ١١٢ ھەزار تووشبوو.

لە ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستییدا ئاماژە بەوەکراوە تێکڕای تووشبووان لە جیھاندا زیادی کردووە بەتایبەت لە ئەفریقادا.

لە ناوچەکانی کازاخستان، جۆرجیا، قیرگیزستان، ئۆکرانیا، کۆنگۆ، ئیسیوبیا، میانمار و سودان ڕێژەی تووشبووان بەم نەخۆشییە زۆر بووە، لە ئێستاشدا ئەم نەخۆشییە لە وڵاتەکانی وەکو ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئیسرائیل، تایلاند، تونس بەرزبووەتەوە، ئەو کەسانەش کە ڕێگە نادەن بکوترێن مەترسی تووشبوونیان بەم نەخۆشییە زیاترە.

ھەروەھا ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەھۆی ئەم نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە لە ساڵی ٢٠١٧دا گەشتووە بە ١١٠ ھەزار کەس.

لەلایەکی دیکەوە پسپۆڕانی ڕێکخراوەکە ئاماژەیان بەوەکردوە، دەتوانرێت کۆنترۆڵی نەخۆشییەکە بکرێت، بەجۆرێک ستراتیجییەتێک ھەیە کە پێکھاتووە لە دوو کوتان، بەڵام کێشەکە لە ئێستادا ئەوەیە کە ڕێژەی کوتان کەمە بۆیە پسپۆڕان لەو بروایەدان ئاستی تووشبووان بەم نەخۆشییە بەرز ببێتەوە لە جیھاندا.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-23
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]