سەردێڕ:
تەندروستی

هۆکارەکانی دروستبوونی ئازاری سوڕی مانگانە و چارەسەرەکانی

ڕۆژنامە :

بەشێک لە ئافرەتان لەکاتی سوڕی مانگانەدا هەست بەئازارێکی زۆر دەکەن و ناتوانن کارەکانی ژیانی رۆژانەیان بەباشی جێبەجێ بکەن، دەکرێت بە چەند رێگەیەک ئازارەکە کەمبکرێتەوە و نەهێڵرێت.

ماڵپەڕی ئەنوسە لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژە بە ھۆکارەکانی دروستبوونی ئازاردەکات لە کاتی سوڕی مانگانەدا لەگەڵ خستنە ڕووی چارەسەرەکانی، ئەوانیش:

- منداڵدان لەماوەی سوڕی مانگانەدا برێکی زۆر خوێنی بۆ دەچێت و دەکەوێتە ژێر کاریگەریی ھۆڕمۆنی پڕۆستاجلاندین کە بەشێوەیەکی زۆر پاڵ بەخوێنەوە دەنێت، ئەو گۆرانکارییە خێرایەش کاریگەریی لەسەر منداڵدان دەبێت و ھۆکارە بۆ دروستبوونی ئازار.

- ھۆکارێکی تر بەھۆی دەردانی ھۆڕمۆنەکان و بوونی گرێیە لە سەر منداڵدان، دەبێتەھۆی تەسکبوونەوەی ملی منداڵدان و دروستبوونی ئازار.

چارەسەرەکانی:

- بەکارھێنانی ئاوی گەرم "جەوەنە" بخرێتە سەر بەشی سک، یان گەرماوێکی گەرم بکرێت.

- خواردنەوەی خواردنەوە گەرمەکان وەکو نەعنا ئازارەکە کەمدەکاتەوە.

- جێبەجێکردنی ھەندێک جۆری وەرزش باشترینی ڕۆشتنە بەپێ.

- ئەگەر ئەم رێگەیانە سوودی نەبوو سەردانی پزیشکی پسپۆربکرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-19
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]