سەردێڕ:
زێدنیوز
تەندروستی

ئایا خواردنی جگەر زیانی بۆ تەندروستیی هەیە؟

ڕۆژنامە :

پسپۆڕێکی بواری خۆراک لەبابەتێکدا سوود و زیانەکانی خواردنی جگەری بڵاوکردووەتەوە، هۆشداریی دەدات لەخواردنی چەند جۆرێکی جگەر.

لەشکر حەمید ئەندازیاری خۆراک ئاماژەی بەوەکردووە جگەری ئاژەڵ و پەلەوەر کۆمەڵێک سوودی ھەیە بۆ جەستەی مرۆڤ؛ رێژەیەکی زۆر ڤیتامین B١٢ ی تێدایە کە سوودی ھەیە بۆ زیادبوونی خوێن و یارمەتی دروستبوونی خڕۆکە سوورەکان دەدات و کاریگەری ھەیە لەسەر تەندروستیی دەمارەکان، بەھای خۆراکیی بەرزە و دەوڵەمەندە بە پرۆتین، بە جۆرێک ۲۸.۱۸٪ ی پرۆتینە.

ئەو ئەندازیارەی خۆراک لەگەڵ باسکردنی سوودەکانی خواردنی جگەر دەڵێت "پێویستە ئاگاداربن جگەر ئامێری پاڵاوتنە لە لەشی ئاژەڵ یان مریشکدا و ھەموو ئەو ھۆرمۆن و دەرمانەی کە دەدرێت بەئاژەڵەکە یان مریشکەکە تێیدا کۆ دەبێتەوە، ژەھر لە لەشدا کۆدەکاتەوە، بۆیە پێویستە دڵنیا بین ئەو ئاژەڵە یان ئەو مریشکە ماوەیەکە ھۆرمۆن و دەرمانی پێنەدراوە ئینجا بیخۆین".

لەبارەی ئەوکەسانەی کە خواردنی جگەر زیانی ھەیە بۆیان لەشکر حەمید وتی: بۆ ئەوانەی نەخۆشی دەردەشا (داء الملوک) یان ھەیە جگەر گونجاو نییە، چونکە بڕێکی زۆر ترشی یوریک درووستدەکات، رێژەیەکی زۆریش چەوری و کۆلیسترۆڵی تێدایە و بۆ ئەو کەسانە زۆر گونجاو نییە کە نەخۆشیی دڵ و بۆڕییەکانی خوێنیان ھەیە. ھەروەھا جگەری بەستوی ھاوردە نەبێت، چونکە رێژەیەکی زۆر نیتراتی سۆدیۆمی تێدایە کە لە ھەندێک باردا زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت".


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-19
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]