سەردێڕ:
زێدنیوز
وەرزش

لێدوانى ڕاهێنەرى چێڵسى دواى گەیشتنیان بە قۆناغى پێش کۆتایى خولى ئەوروپا

ڕۆژنامە :

ڕاهێنەرى چێڵسى بە ئەنجامى یانەکەى لە خولى ئەوروپا ڕازییە و سەرکەوتنیان بۆ قۆناغى داهاتوو بە گرنگ دەزانێت.

دوای بردنەوەکەی بەرامبەر یانەی سلاڤیا براگی چیکی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لە خولی ئەوروپا، ماوریسیۆ ساری ڕاھێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئاسودەیی خۆی بە سەرکەوتنی یانەکەی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی خولەکە ڕاگەیاند.

ساری دوای یارییەکە لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی بی تی سپۆرت دەڵێت "زۆر بە خراپی دەستمان بە تایمی دووەم کرد، بەڵام من دڵخۆشم چونکە تایمی یەکەم زۆر باش یاریمان کرد، دەشمان زانی یارییەکە قورس دەبێت".

ساری ئاماژە بەوە دەکات، لە ئێستادا یانەکەی لە قۆناغی پێش کۆتایی خولی ئەوروپایە و ئەمەش گرنگترین شتە بۆ یانەکەیان بەلای ئەوانەوە.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-19
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]