سەردێڕ:
زێدنیوز
وەرزش

لێدوانى ڕاهێنەرى ئارسناڵ دواى سەرکەوتن بەسەر ناپۆلیدا

ڕۆژنامە :

ڕاهێنەرى ئارسناڵ ستایشى یاریزانەکانى دەکات و یارى داهاتووشیان بەرامبەر ڤالانسیا بە قورس دەزانێت.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی بی تی سپۆرت دوای بردنەوەکەی بەرامبەر یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە خولی ئەوروپا، ئۆنای ئیمری ڕاھێنەری یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی دەڵێت "شانازی بە یاریزانەکانمەوە دەکەم، بە شێوەیەکی باش دەستمان بە یارییەکە کرد و دوای گۆڵەکەشمان نەمانھێشت رکابەرەکەمان گۆڵ تۆماربکات و بە شێوەیەکی باش بەرگریمان کرد، دەبێت ئاسودەبین کە ھەردوو یارییەکەمان لە ناپۆلی بردەوە".

لە بارەی ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی ڤالانسیای ئیسپانی لە قۆناغی پێش کۆتایی خولەکەدا، ئیمری پێیوایە ڤالانسیا یانەیەکی زۆر باشە و یاریزانی باشی ھەیە، پێشبینیش دەکات یارییەکە قورس بێت بۆیان.

لەسەر پێکانەکەی ئارۆن ڕامزی، ڕاھێنەرەکەی ئارسناڵ ئاشکرایکرد، پێکانەکەی ڕامزی ماسولکەییە و پێویستی بە چەند ھفتەیەک ھەیە بۆ چاکبوونەوە.

 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-19
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]