سەردێڕ:
زێدنیوز
وەرزش

لێدوانى ڕاهێنەرى ناپۆلى دواى دەرکرانیان لە خولى ئەوروپا

ڕۆژنامە :

ڕاهێنەرى ناپۆلى بە دەرکرانى یانەکەى لە خولى ئەوروپا نیگەرانە و پێیوایە گۆڵەکەى لاگازێت کارەکەى لەسەر قورسکردوون.

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاھێنەری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی دوای شکستەکەی بەرامبەر یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە خولی ئەوروپا ئاماژەی بەوە کرد، لە ھەردوو یارییەکەی نێوانیاندا ئاستیان باش نەبووە.

ئەنچیلۆتی لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی بی تی سپۆرت دەڵێت "بەدڵنیاییەوە بە ئەنجامەکەی ئەمڕۆ دڵخۆشنین، ھەر وەک چۆن لە ھەردوو یارییەکەی نێوانماندا ئاستێکی باشمان پێشکەش نەکرد".

ئەنچیلۆتی باس لەوەش دەکات، ھەوڵیانداوە ببنە ھەڕەشە بۆ سەر گۆڵی ئارسناڵ، بەڵام گۆڵەکەی لاگازێت کاری سەرکەوتنیانی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی خولەکە ئەستەم کردووە.

ئەنچیلۆتی دەڵێت "تیپەکەمان متمانەی لەدەستدا دوای ئەوەی پێویست بوو چوار گۆڵ تۆماربکەین بۆ سەرکەوتن".


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-19
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]