سەردێڕ:
زێدنیوز
وەرزش

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ماندوو بووە

ڕۆژنامە :

ڕۆژنامەنوسێکى نزیک لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕەتیدەکاتەوە هێرشبەرە پورتوگالیەکە داواى ڕۆشتنى لە یانەى یۆڤانتۆس کردبێت.

سایتی کاڵچیۆ میرکاتۆی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، ئیدۆ ئەگیری ڕۆژنامەنوسێکی نزیک لە ڕۆناڵدۆی ھێرشبەری یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ڕۆناڵدۆ ماندووبووە لەوەی ھەر خۆی بەتەنیا یاری بکات لە ڕیزەکانی یانەکەیدا.

ڕۆژنامەنوسەکە دەڵێت "ڕۆناڵدۆ باشترین گۆڵکار و باشترین گۆڵدرووستکەرە و ھەردەمیش لە یارییە گەورەکاندا گۆڵ تۆماردەکات، بەڵام ئەمە بەس نییە بۆ یانەکەی".

لەبارەی ئەوەی ڕۆناڵدۆ داوای ڕۆشتنی لە یۆڤانتۆسدا کردبێت، ڕۆژنامەنوسەکە ئەو ھەواڵانە بە ناڕاست دەزانێت و دووپاتیکردووەتەوە ھێرشبەرە پورتوگالیەکە ھیچ داوایەکی پێشکەشی یۆڤانتۆس نەکردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر ڕاگەیاندنەکان ئاماژەیان بەوە کردبوو، ڕۆناڵدۆ لە ھەڵبژاردەکانی ماسیملیانۆ ئەلیگری ڕاھێنەری یانەکەی ڕازی نییە، دوای دەرکرانی یانەکە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەسەر دەستی یانەی ئەیاکسی ھۆڵەندی لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-19
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]