سەردێڕ:
زێدنیوز
تەندروستی

رێگایەکی جیاواز بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان خرایەڕوو

ڕۆژنامە :

بە پێی توێژینەوەیەکى پزیشکى دەتوانرێت لەڕێگەى بۆنکردنەوە واز لە جگەرەکێشان بهێندرێت.

لە توێژینەوەیەکی زانکۆی  پەنسلڤانیادا ھاتووە، ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن دەتوانن بەبەکارھێنانی ئەو بۆنانەی حەزیان لێیە واز لە جگەرەکێشان بھێنن.

مایکڵ سایت، بەرێوبەری توێژینەوەکە ئاشکرایکرد، ھەنگاوەکانی وازھێنان لە جگەرەکێشان قورسن و پێویستی بە گۆڕینی چەندین رەفتار ھەیە و لەگەڵ ئەو ھەنگاوانەی کە باون پێویستە بگیرێنەبەر.

توێژینەوەکەی لەسەر ٢٣٢ کەس جێبەجێکراوە، کە ھەرگیز بیریان لەوەنەکردووەتەوە  واز لە جگەرەکێشان بھێنن.

سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە داوایان لە بەشداربووان کردووە، بۆ ماوەی ھەشت کاتژمێر جگەرەنەکێشن تەنھا جگەرەکانیان بەدەستەوە بگرن، لە ھەموو کاتژمێرێکدا داوایان لەو کەسانە کرد تا چەند حەزیان بۆ جگەرەکێشان ھەیە، لە کۆتایی ئەو ماوەیەی بۆیان دیاریکرابوو لەوەڵامدا ٨٢.١٣ %ی بەشداربوان ئاماژەیان بەوەکرد ئارەزوو دەکەن جگەرەبکێشن.

دواتر توێژەران داوایان لەو کەسانەکرد بۆ ماوەیەک بۆنێک بەکاربھێن کە حەزیان لێیە وەکو بۆنی نەعنا و شۆکۆلاتە، بینیان گۆرانکارییەکی بەرچاو لە بەشداربواندا روویداوە، دوای بۆنکردنی ئەو بۆنەی ئارەزوویان لێبوو، رێژەی ئەو کەسانەی حەزیان دەکرد جگەرەبکێشن بۆ تێکڕای ١٩.٣% دابەزی.

لە کۆتایدا توێژەران ئاماژەیان بەوەکردووە، ھەرچەندە بەشداربوان نەیاتوانیوە بە تەواوی واز لە جگەرەکێشان بھێنن، بەڵام ئەنجامەکە بۆ ئەوان مایەی گرنگی پێدانە. و ئەوان لە ھەوڵەکانیان بەردەوام دەبن بۆ دۆزینەوەی ئەو ھۆکارەی کە کاریگەری ھەیە لەسەر ھەستی وازھێنان لەجگەرەکێشان.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-18
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]