سەردێڕ:
تەندروستی

کۆمەڵێک زانیاریی گرنگ دەربارەی دووگیانی

ڕۆژنامە :

رەنگە ئافرەتان چەند زانیارییەکیان لەسەر دووگیانی نەزانیبێت وەکو ئەو گۆرانکارییانەی لە جەستەیاندا ڕوودەدات و هەستەکانیان دەربارەی منداڵ و دووگیانی.

ماڵپەڕی برایت ساید لە بابەتێکدا ئاماژە بە کۆمەڵێک زانیاریی دەکات دەربارەی دووگیانی ئەوانیش:

 منداڵدانی ئافرەت لە سەرەتادا لە شێوەی قۆخ دەبێت دواتر لەماوەی قۆناغەکانی دووگیانیدا گەورە دەبێت و ھێندەی شوتییەکی لێدێت.

- ئافرەتانی دووگیان و دایکان کاتێک گوێیان لە منداڵێک دەبێت دەگریی دەزانن کە برسییەتی یان نا، تەنانەت ئەگەر منداڵی خۆشیان نەبێت.

- ھەر قاچێکی ژنانی دووگیان بە ئەندازەی پێڵاوێک گەورە دەبێت بەھۆی کۆبوونەوەی ئاو لە جەستەیاندا.

- بەشێک لە ئافرەتان لە قۆناغی دووگیانیاندا قژیان دەڕوێتەوە.

- ئافرەت لە توانایدایە منداڵێکی ببێت کە کێش ١٤ گرام بێت.

- ئەگەری ھەیە دایک و منداڵەکە ئارەزووی ھەمان خواردن بکەن.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-17
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]