سەردێڕ:
زێدنیوز
تەندروستی

هەنگاوەکانی دابەزاندنی کێش بە رێگایەکی ئاسان

ڕۆژنامە :

کێشت زیادی کردووە و هەست دەکەیت لەشت ناڕێکە، بۆ ئەوەی بە رێگایەکی ئاسان و هەفتانە کێشت نزیکەی 500 گرام کەمبکاتەوە، ئەم هەنگاوانە پەیڕەوبکە کە لەلایەن پێگەی rotana بڵاوکراوەتەوە

١-خۆت بەدووربگرە لە خواردنی خێرا و چەور.

٢-بایەخ بەو خواردنانە بدە کە رێژەی پرۆتینی زۆر تێدایە.

٣-لایەنی کەم رۆژانە یەک کاتژمێر وەرزش بکە، دەکرێت بە پێ بڕۆیت.

٤-پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکی تەندروست، کە رێژەی کالۆری کەم بێت، بێگومان دەتوانیت لەرێگای پزیشکەوە یان پسپۆڕی بواری خۆراکەوە رێنماییەکان وەربگریت.

٥-لە ھەر ژەمێکی سەرەکیدا رێژەی کاربۆھێدراتی ئەو خواردنانەی دەیخۆیت، ھەوڵبدە لە ٢٠ گرام زیاتر نەبێت.

٦-خۆت بەدووربگرە لە خواردنانەی تووشی ھەڵئاوسانت دەکات، وەک ئایسکرێم و خواردنەوەی گازی و شەکر.

٧-شەوانە درەنگ بە ھیچ شێوەیەک خواردن مەخۆ.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-17
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]