سەردێڕ:
زێدنیوز
تەندروستی

ئەگەر ئەم رەفتارانەی ئەنجامدا، خاوەنی باشترین هاوسەری

ڕۆژنامە :

پەیوەندی سۆزداری یان هاوسەرگیری، پێویستی بە خۆڕاگری و تێگەیشتن هەیە، چونکە دوو رەگەز و کەسایەتی جیاواز، بێگومان ئاستی بیرکردنەوە و رەفتاریان جیاوازە، بەڵام ئەگەر هاوسەرەکەی تۆ ئەم نیشانانەی تێدایە، مانای وایە خانمێکی بە بەختیت.

١-رێزت دەگرێت و پێگەت بەرز دەخەمڵێنێت، چ وەک کەسایەتی خۆت یان کەسانی نزیک و ھاوڕێیانت.

٢-بیرت دەکات کاتێک لەیەکتری دوورن، پاشان بە رەفتار و قسەکانی، دەریدەبڕێت کە بەبێ تۆ چەند ھەستی بەتەنھایی کردووە و خەمباربووە.

٣-راستگۆیانە رەفتار لەگەڵدا دەکات، بەھەموو شێوەیەک درۆ و فێڵی نییە.

٤-ھانت دەدات و پشتیوانیت دەکات، ئەمەش خاڵی گرنگە بۆ تۆ وەک خانمێک.

٥-لێت تێدەگات و دەیەوێت توڕەیت بڕەوێنێتەوە.

٦-ھەموو ئەو بۆنانەی پەیوەندی بە تۆوە ھەیە، یادی دەکاتەوە و بەلایەوە گرنگە.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-16
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]