سەردێڕ:
زێدنیوز
تەندروستی

پێنج رێنمایی بۆ پاراستنی قژت لە هەڵوەرین

ڕۆژنامە :

هەڵوەرین و رووتاندنەوەی قژ، کێشەیەکی باوی خانمانە، بێگومان هەندێکجار رەنگەی پەیوەندی بە نەخۆشیەوە هەبێت وەک کەم خوێنی، لەم سۆنگەیەوە پێگەی rotana پێنج رێنمایی دەخاتەڕوو، کە یارمەتیدەرن بۆ پاراستنی قژت لە هەڵوەرین:

١-ھەموو مانگێک کەمێک لە خوارووی قژت ببڕە.

٢- بەکار‌ھێنانی حەمام زەیت و زەیتی سروشتی گونجاو .

٣-زەیتێک ھەیە بە ناوی زەیتی "گەڵای سوبێڕ" کە تەنھا لە فرۆشگاکانی دەرمانی ڕووەکی دەست دەکەوێت، رۆژانە یەکجار بەکاریبھێنە، پێش چوونە گەرماو، زۆر بەسوودە و دەکرێت زەیتی بادام و گوێزی ھیندی لەگەڵ تێکەڵ بکەیت.

٤-زەیتی زەیتون لەگەڵ زەیتی گوڵەبەڕۆژە و زەیتی بادام و چەند دڵۆپێک ئاوی لیمۆ تێکەڵ بکە، دواتر بیدە لە قژەکەت بۆ شەوێکی تەواو.

٥-ھەوڵبدە کاتێک زەیتی سروشتی بەکاردەھێنیت، بەپەنجەکانت بێخی سەرت مەساج پێبکە، چونکە سوڕی خوێن چالاک دەکات و سوودێکی باشی دەبێت.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-16
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]