سەردێڕ:
زێدنیوز
تەندروستی

بۆ خانمانی دووگیان ئەم کارە زیان بە کۆرپەلە دەگەنێت

ڕۆژنامە :

گومانی تێدانییە کە لەش پێویستی بە خەوێکی باشە رۆژانە، بۆ ئەوەی بحەوێتەوە و تواناکانی نوێ بکاتەوە، بەتایبەت بۆ خانمانی دووگیان کە گرنگە رۆژانە 8-9 کاتژمێر بخەون، بەڵام ئەگەر لەو کاتە زیاتر بێت زیانی هەیە لەرووی تەندروستییەوە.

بەپێی توێژینەوە زانستییە نوێیەکان  لە زانکۆی ئەمەریکا کە لەلایەن پێگەی yawmiyati بڵاوکراوەتەوە، زۆر خەوتنیش بۆ خانمانی دووگیان زیانی بۆ دڵی دایکەکە ھەیە، ئەگەری لەدایکبوونی پێشوەخت زیاد دەکات یان گرفت بۆ گەشەکردنی کۆرپەلە دروست دەکات، رەنگە ببێتەھۆی مردن.

لێکۆڵینەوەکە لەسەر ٦٤٠ دایک ئەنجامدراوە، کە ١٥٠ منداڵەکەیان بە مردوویی لەدایکبووە، ٤٨٠ کۆرپەلەیان بە سەلامەتی لەدایکبووە، دواجار دەرکەوتووە ئەوانەی کۆرپەکانیان مردووە، رۆژانە زیاتر لە ٩ کاتژمێر خەوتون.

پزیشکان ھۆشداریدەدەن، کە پێویستە دایکان لە ساتی دووگیانیدا، بەشێوەیەکی رێکخراو کاتەکانی خەویان تێکبدەن، بەتایبەت لە شەودا.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-15
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]