سەردێڕ:
تەندروستی

بۆ ئەو کچانەی کە قژیان سوتاوە بەهۆی بۆیەکردنی زۆرەوە، بەیەکێک لەم ماسکانە چارەسەری بکە!

ڕۆژنامە :

ڕه‌نگكردنی قژ به‌ بۆیه‌ی كیمیای كاریگه‌ری زۆر له‌ سه‌ر قژه‌كه‌ جێده‌هێڵێت و پاش چه‌ند گۆڕینێكی ڕه‌نگه‌كه‌ هه‌ست به‌ لاوازی و سوتانی قژت ده‌كه‌یت، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه‌ ئه‌م گیراوانه‌ به‌كار بهێنه‌:

– ماسکی مایونیز: کەوچکێک مایونیز  و کەوچکێک زەیتی زەیتون و زەیتی سمسم تێکەڵ بکەو بیدە لە قژت، دواتر بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر پەڕۆیەکی گەرمی تێوە پێچە، پاشان قژت بشۆرەوە و ھەتا ٣ ھەفتە ئەم ماسکە بەکار بھێنە.

– ماسکی ھێلکە و ماست: سپێنەی یەک ھێلکە لەگەڵ کەوچکێک زەیتی زەیتون و دوو کەوچک ماست تێکەڵ بکە و جوان تێکی وەربدەو بیدە لە قژت، بۆ ماوەی نیو کاتژمێر خاولیەکی تێوە پێچەو دواتر بیشۆرەوە، ھەفتانە ٢ جار ئەم کارە دوبارە بکەرەوە.

– ماسکی سیر: سێ دەنکە سیر قاش بکەو جوان بیانھاڕە، کەوچکێک زەیتی زەیتونی تێبکەو دوو کەوچک خەنە، ھەموویان تێکەڵ بکەو بیدە لە قژت و بۆ ماوەی کاتژمێرێک خاولیی تێوە پێچە، دواتر بیشۆرەوەو کارەکە لە ھەفتەیەکدا ٢ جار دوبارە بکەرەوە.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-15
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]