سەردێڕ:
زێدنیوز
وەرزش

ئه‌ستێره‌یه‌كی ریال مه‌درید پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ ده‌ستنیشان ده‌كات

ڕۆژنامە :

لوكاس ڤاسكێز یاریزانی باڵی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا هیوای ئه‌وه‌ ده‌خوازێت لیڤه‌رپوول ببێته‌ پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ ده‌شڵێت: خۆزگه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ به‌رده‌وامباین و له‌ فایناڵی چامپیۆنزلیگ له‌سه‌ر حیسابی بارسێلۆنا نازناوه‌كه‌مان بردبایه‌وه‌.

ڤاسکێز خاوەنی ٣ نازناوی لەسەریەکی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ ریال مەدرید، تیپەکەی لەم وەرزە لە قۆناخی ١٦ـی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یانەی ئایاکس ماڵئاوایی کرد.

ڤاسکێز لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی (ناسیۆنال دی ئیسپانیا) لە بارەی پاڵەوانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ، دەڵێت: لیڤەرپوولم خۆشدەوێت حەز دەکەم نازناوەکەم بۆ ئەم یانەیە بێت، ھەروەھا حەزم لە یانەی ئایاکسیشە، چونکە خاوەنی تیپێکی لاون و یاری بەبێ ترس دەکەن و بەشێوەیەکی باش لە نێو یاریگە دەردەکەون، حەزیش ناکەم نازناوەکە بۆ بارسێلۆنا بێت.

ڤاسکێز گوتیشی: ئەم وەرزە بۆ ئێمە زۆر قورس بوو، تەنانەت بەختیش لەگەڵ ئێمەدا نەبوو، چونکە ھەندێکجار بەخت دەتوانێت رزگارت بکات.

لە بارەی داھاتووی خۆی لەگەڵ ریال مەدرید، ڤاسکێز دەڵێت: نازانم لە داھاتوو چی روودەدات، بەڵام من جارێ لە ریال مەدرید دەمێنمەوە و گرێبەستەکەم لە ھاوینی ٢٠٢١ کۆتایی دێت.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-15
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]