سەردێڕ:
زێدنیوز
وەرزش

مێسی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد گه‌ڕایه‌وه‌ مه‌شقه‌كان

ڕۆژنامە :

لیۆنێل مێسی گه‌ڕایه‌وه‌ راهێنانه‌كانی بارسێلۆنا و ئاماده‌كاریی بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌كات.

بلاوگرانا بە ئامادەبوونی زۆرینەی ئەستێرەکانی راھێنانەکانی کرد و ئامادەکاریی بۆ یاریی گەڕانەوەی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەکات کەوا بڕیارە شەوی سێشەممە لە کامپ نو رووبەروو ببنەوە.

مێسی دوای ئەو پێکانەی لە یاریی چوونی چارەکی کۆتایی بەرامبەر مان یونایتد تووشی بوو بۆ یارییەکەی لالیگا بەرامبەر ھوێسکا بانگھێشت نەکرا کە لەو یارییەدا بارسێلۆنا بە زۆرینەی یاریزانی یەدەگ یاریی کرد و بەبێ گۆڵ یەکسان بوون.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردۆتەوە مێسی بە تەواوەتی ئامادەیە و ١٠٠% بەرامبەر مانچێستەر یونایتد یاریی دەکات.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-15
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]