سەردێڕ:
زێدنیوز
تەندروستی

چەند خووێکی ڕۆژانە دەبنەهۆی پاراستنی تەندروستیی مرۆڤ

ڕۆژنامە :

هەریەکە لە ئێمە خوو و هەڵسوکەوتی تایبەت بەخۆمان هەیە و بۆ زۆرێک لە کەسەکان ئەرێنیی نین، بەڵام هەندێک خوو و ڕەفتاری ڕۆژانەی ئەرێنیی هەن کە دەبنەهۆی باشترکردن و پاراستنی تەندروستیی جەستە و دەروون.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی برایتساید ئاماژەی بە چەند خوو و ڕەفتارێکی ڕۆژانەی کردووە، کە ئەگەر بوونیان هەبێت لە ژیانی ڕۆژانەی کەسەکاندا، کاریگەرییەکی ئەرێنییان دەبێت لەسەر تەندروستیی جەستە و دەروون و ئاساییە ئەگەر دووبارە بکرێنەوە، لەوانە:

-خواردنی بنێشت (فشاری دەروونیی کەمدەکاتەوە و بیرەوەریی باشتر دەکات).

-یاری ئەلیکترۆنی (توانای فێربوون و بڕیاردانی خێرا باشتر دەکات).

-شپرزەیی (یارمەتیی بەهێزکردنی توانای داهێنان دەدات).

-خەوتنی زۆر (مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە).

-قڕقێنەدان (ئازاری گەدە کەمدەکاتەوە).

-خۆنەشۆردنی ڕۆژانە (تەڕێتیی پێست دەپارێزێت و بەکتریایی سوودبەخش دەهێڵێتەوە).

-خۆشۆردن بە ئاوی سارد (یارمەتیی چالاکردنی سوڕی خوێن دەدات و کێشی جەستە دادەبەزێنێت).














ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-14
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]