سەردێڕ:
زێدنیوز
وەرزش

کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی ڤالڤێردی پێش یارییەکەى هوێسکا

ڕۆژنامە :

راهێنەری بەرشەلۆنە تەئکیدی کردەوە بەرامبەر هوێسکا پشوو بە یاریزانە سەرەکییەکان دەدات و پێشیوایە تا ئێستا نازناوی هیچ پاڵەوانێتییەکیان بەدەست نەهێناوە

پێش روبەروبونەوەی یانەی ھوێسکا لەخولی ئیسپانیا ڤالڤێردی راھێنەری بەرشەلۆنە بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد

ڤالڤێردی دوپاتیکردەوە کە ئەوان ھێشتا نازناوی ھیچ پاڵەوانێتییەکیان بەدەست نەھێناوە

وتیشی: پێویستمان بە کۆکردنەوەی ١٠ خاڵە بۆ مسۆگەرکردنی نازناوی لا لیگا و پیویستە لە یارییەکەی ھوێسکاوە دەستپێبکەین

ئاماژەی بەوەشدا کە ئەوان دڵخۆش دەبن بە بردنەوەی نازناوێک و ئەگەر دوو نازناویش بەرن زیاتر دڵخۆش دەبن

تەئکیدیشی کردەوە بۆ یارییەکەی ھوێسکا پشوو بە بەشێکی زۆر لە یاریزانە سەرەکییەکان دەدات لە نێویاندا میسی و سوارێز

لە بەشێکی تری قسەکانیدا باسی لەوە کرد کە یارییەکی بەھێز چاوەرێی دیمبلی دەکات بەرامبەر یانەی ھوێسکا.

 

سەرجەم وتەکانی ڤالڤێردی

ڤالڤێردی: ھوێسکا وەک ھەموو یانەکانی تر وایە و پێویستمان بە سێ خاڵی یارییەکە ھەیە

 

ڤالڤێردی: یارییەکەی ھوێسکا لەوە قورسترە کە دەیبینن

 

ڤالڤێردی: بە دڵنیاییەوە بەرامبەر ھوێسکا ژمارەیەک یاریزان پشوو وەردەگرن

 

ڤالڤێردی: ئەگەر زۆر ھەیە میسی پشوو وەربگرێت

 

ڤالڤێردی: سوارێز زۆر باشە ، یارییەکەی مان یونایتد زۆر بەھێز بوو لەکۆتاییدا بەرکەوت دروست دەبێت بەڵام باش دەیبینم

 

ڤالڤێردی: ھوێسکا لەچاو یەکەم یاریی نێوانمان زۆر گۆراوەو تەنانەت راھێنەریشی گۆریوە

 

ڤالڤێردی: یاریی رابردوو بەرامبەر ھوێسکا نابێتە پێوەر بۆ ئەم یارییە چونکە شێوازی یاریکردنیان گۆریوە

 

ڤالڤێردی:  تەئکیدی ئەکەمەوە پشوو بە بەشێک لە یاریزانەکان دەدەم بەڵام نابێت ئەوەشمان بیر بچێت کە ھێشتا ١٠ خاڵمان ماوە بەدەستی بھێنین بۆ مسۆگەرکردنی نازناوی لا لیگا

 

ڤالڤێردی: بارودۆخی یارییەکە لە نێوان دوو یاریی چامپیۆنز لیگدایە، ئێمە پێویستمان بە ١٠ خاڵ ھەیە و لە یارییەکەی ھوێسکاوە دەبێت دەستپێبکەین

 

ڤالڤێردی: سزاکەی دیگۆ کۆستا زۆرە ، پێشبینیم دەکرد چوار یاریی بێت وەک ئەوەی پیکێ

 

ڤالڤێردی: ئێمە ئێستا بەشێوەیەکی باش یاریی دەکەین، ئێمە ئامادەین بۆ قۆناغی یەکلا کەرەوەی داھاتوو

 

ڤالڤێردی: تۆدیبۆ زۆر یاریی نەکردوە ئەم وەرزە بەلام بزانین چی دەبێت بۆ یارییەکەی ھوێسکا

 

ڤالڤێردی: پێموایە ساڵی رابردوش بەھەمان شێوەی ئەمساڵ بوین،تا ئێستا ھیچ نازناوێکمان بەدەست نەھێناوە ، دڵخۆشین بە بردنەوەی نازناوێک و زیاتر دڵخۆش دەبین ئەگەر دوو نازناو ببەینەوە

 

ڤالڤێردی: ئۆمتیتی بەباشی گەراوەتەوە بۆ یاریکردن

 

ڤالڤێردی: بەرامبەر ھوێسکا یارییەگی گرنگ چاوەرێی دیمبلی دەکات

 

ڤالڤێردی: گرنگە تەرکیزمان لەسەر یارییەکەی مانچستەر یونایتد بێت بەڵام دەبێت ئاگامان لە بەدەستھێنانی سێ خاڵی ئەو یارییەش بێت

 

ڤالڤێردی: مالکۆم بە شێوەیەکی زۆر باش یاریی دەکات کاتێک بەشداری پێدەکرێت


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-12
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]