سەردێڕ:
ڕاپۆرت

سیستمى په‌رله‌مانى , به‌دڵى مه‌سعود مستەفا بوو یاخود نه‌وشیروان مسته‌فا؟

ڕۆژنامە :

دوابەدوای هەموارکردنەوەی پرۆژە یاسایی سەرۆکایەتی هەرێم لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان کاردانەوەی بە دوای خۆیدا هێنا بەشێک لە چاودێران پێیان وایە حکومڕانی گۆڕاوە بۆ خێزانی و بۆ هاتا هەتایە خێزانی بارزانی حکومی هەرێمی کوردستان دەکەن و گۆڕان بە بەرپرسی یەکەم دەزانن لەم دۆخەی ئێستا.

سیستەمی پەرلەمانی چۆن دەگۆرێت؟

سیستمی پەرلەمانی کۆمەڵیک خەسڵەت و تایبەتمەندێتی جێگیر و بنەمای  نێو دەوڵەتی لەڕووی یاسایی و دەستوریییەوە ھەیە, ئەگەر ئەوانەی تێدا نەچەسپێنرا ئەوا نابێتە پەرلەمانیی, لەدیارترین سیماکانی ئەو سیستمە ئەوەیە , سەرۆکی وڵات دەسەڵاتەکانی پِرۆتۆکۆلی بن و لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتدا بەرپرس بێت, پەرلەمان توانای بانگھێشتکردن و لێپرسینەوە, دانان و لابردنی سەرۆکی ھەبێت. لەھەرێم دا بەپێی یاسا کۆنەکەی سەرۆکایەتی ھەرێم کەساڵی ٢٠٠٥ لەپەرلەمانی کوردستانەوە پەسەند کراوە, سیستم سەرۆکایەتی بووە و سەرۆک نزیکەی (٢٠) دەسەڵاتی ڕەھای بەسەر پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و دەسەڵاتی دادوەرییەوە ھەیە و جێ بەجیێکاری یەکەمە، ئەمەش بەھۆکاری سەرەکی زۆر بونی کێشەکانی ھەرێم زانراوە، بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی و کۆمەڵ و یەکگرتوش بۆ گۆڕینی سیستمی سەرۆکایەتی بۆ پەرلەمانی پڕۆژە یاسای خۆیان لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٥  پێشکەش کرد.

ئێستا چی ڕودەدات؟

ھەڵبژاردنەوەی سەرۆکی ھەرێم لەسەر بنەمای یاسا کۆنەکە تەنانەت بێ ئەوەی کۆتایھاتنی ویلایەتی سەرۆک دیاری و ملزەم بکات و دەرگایەکی کراوەی بەڕووی نێچرڤاندا کردۆتەوە تا ئەوکاتەی خۆی ئارەزووی لێبێت لەو پۆستەدا بمێنیتەوە دوای ئەوەی نزیکەی نۆزدە ساڵ سەرۆکایەتی حکومەتی کرد, تەنھا بۆیاغکردن و شەرعەنەکردنێکی بۆ مانەوەی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێم بۆ بنەماڵەی بارزانی و چارەسەر کردنی کیشەکانی ناو ئەو بنەماڵەیە بە پۆستە باڵاکانی ھەرێم, تەنھا ھۆکاریش بۆ ئەوەی ئەمجارەیان پارتی نێچیرڤان بارزانی بباتە ناو پەرلەمانەوە سەرەڕای مانەوەی ھەمان دەسەڵاتەکانی مامی, پەرلەمان قەڵایەکی پارێزراوە بۆ بنەماڵەی بارزانی,و ھەروەھا ترسە لەوەی نێچیرڤان بخەنە بەر دەنگی خەڵکی کوردستان,  ئەگینا  ئیدیعای گۆڕینی سیتسم بۆ پەرلەمانی لەلایەن گۆڕانەوە  وەکو  خێری ئەو کابرایە وەھایە کە بەپارەی دزی کەلوپەلی بۆمزگەوت کڕیبو بەحسابی خۆی خێر دەکات.

نەوشیروان مستەفا چی ویست ؟

ئەو بەئاشکرا دەیوت سیستمێکی پەرلەمانیمان ھاوشێوەی ئەوەی بەغدا  دەوێت, بەدێوێکی تریشدا دەیویست بەستەڵەکی دابەشکاری پۆستە باڵاکان لەنێوان یەکێتی و پارتیدا بشکێنیت, چونکە بەپێی ڕێکەوتنی ستراتیژی ھەڵبژاردنی سەرۆک لەلایەن خەڵکەوە ئەوا پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێم ناچێتە چوارچێوەی دابەشکردنی پۆستەکانی ترەوە و بەوەش بنەماڵەی بارزانی عەمودێکی فەقەری حوکمیان بەدەستەوە دەمێنیتەوە, لەلایەکی تریشەوە جگە لەوەی باس دەکرا کە کێشەی لەگەڵ شەخس نیە بەڵکو لەگەڵ سیستمدا ھەیەتی ئەوە دیوە شاراوەکەی نەبوو, ئەو ‌ پێوابوو ھەتا بارزانی لەسەرۆکایەتی ھەرێمدا بمێنیتەوە ئەوا ڕێگە نادات چاکسازی بکرێت و دیموکراتیەت لەپرسە سەرەکییە سیاسیەکاندا مومارەسە بکرێت, ئەمەی ئێستا گۆڕان دەیکات ھیچ شەرحێکی تر ھەڵناگرێت کە خواستی نەوشیروان مستەفای لەسەر نەبوە و ئەمەی نەویستوە.

یاسای سەرۆکایەتی بە دڵی مەسعود بارزانی بوو!

یاسایی سەرۆکایەتی بە دڵی خێزانی بارزانی بوو چونکە لە ٪٩٥ دەسەڵاتەکان لای بنەماڵە بارزانیە و نێچیرڤان بارزانی بیەوێت هەتا کۆتایی تەمەنی لە سەرۆکایەتیدا دەنێبێتەوە بەمەیش مەسعود بارازنی ئەمەی دەویست دور لە ڕوئیایی نەوشیروان مستەفا.





ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-03-30
زیاتر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]