سەردێڕ:
وتار

دیموکراسی نە دانی هەیە نە چرنوک

سەرکەوت شەمسەدین
سەرکەوتنی دیموکراسی لە ھەر وڵاتێک پەیوەندی بە خودی گەلەوە ھەیە، ھۆشیاری گەل تاکەچەکی کۆمەڵگەیەکی دیکموکراتە.

ھیچ دەستور و پەرلەمان و میدیایەکی ئازادی دونیا ناتوانێ بەرامبەر ھێزی چەک و دەسەڵاتی دارایی زۆر وزەوەندی حکومەتەکان و بازرگان و گروپە چەکدار و مافیاگەییەکان بوەستێ.

نە گەرەنتی دەستوری، نە ھەڵبژاردن و نە ھێزی ئۆپۆزسیۆن ھەرگیز ناتوانن رەفتار ستەمکار و گروپە چەکدار و مافیاکانبگرن و روبەروی یاسایان بکەنەوە.

تاکە گەرەنتی سیستمێکی دیموکراسی بریتییە لەخەڵک، بەڵام خەڵک گەلێکی خاوەن ھۆشیاری باڵا بە مافەکانی خۆی کە ئامادەبێت بەرگری لە ھەموو ئەو دەزگا و شوێن و کەسایەتیانە بکات کە بۆسودی ئەو گرنگن.

ھیچ حکومەتێک نییە حەزی بە قەید و بەندی دادگا و پەرلەمان ھەبێت، تەنانەت کەسانی زۆر دیموکراتخوازیش حەزیان بە بونی دەسەڵاتی رەھایە، بەڵام ئەوە خەڵکە کە رێگە لەمە دەگرێت.

ئەوە خەڵک و پشتیوانی خەڵکە کە وادەکات بەرپرسانی حکومەت مل بۆ دادگا یان لێپرسینەوەی پەرلەمانی بدەن.

ئەوە خەڵکە وادەکات ئۆپزسیۆن دەنگی بەرزتر بێت وە شاخبگیرێنێتە شاخی حکومەت لەسەر پرسە گرنگەکان.

بەڵام گەلێکی تەسلیم بوو وە بێ ئیرادەکراو نابێ ھەرگیز چاوەرێ بکات لەلایەن حکومەتەوە رێزی دەگیرێت و حکومەت بۆ مافی ئەو تێدەکۆشێت، چونکە حکومەت پریەتی لە بەرژەوەندی مادی و ئەگەر فشاری لەسەر نەبێت ھەرگیز گوێ بە مافی خەڵک نادات.

بۆیە ئەگەر تۆی ھاوڵاتی لە ئاست ھەرەشەکرن و پەلاماردانی پزیشکێک کە گەندەڵی بەرپرسێکی یاشکراکردوە بێدەنگ بیت، ئەگەر لە ئاستداخستنی کەناڵێکی رەخنەگر بێدەنگ بیت، ئەگەرلە ئاست داخستنی نەخۆشخانەیەک کە نرخی ھەرزانە بێدەنگ بیت، ئەگەر لە سەر داخستن و شەلەل کردنی پەرلەمان بێدەنگ بیت، چاوەروان مەکە ھیچ کەس بۆت ببێتە محمد ی مھدی و رزگارت بکات.

بۆیە دوو بژاردە لەبەردەم خەڵکە: یان رازیبون بە ئەمری واقیع و تەسلیم بوون، یان ئەوەی ھەمورژێ ھەنگاوێک دەنێیت بۆ وەرگرتنەوەی مافەکانت کە ئەوە لە سۆشیاڵ میدیاوە دەستپێدەکات تا پەروەردەکردنی نەوەیەکی رەخنەگر، تا بەدەنگھاتن دژی ھەر بریارێکی حکومەت دژی بەرژەوەندی خەڵک بێت، ئەمەش پشودانی تێدا نییە و بەردەوام دەبێت لە کارکرندا بین.
2/6/2019 9:26:33 PM
بابەتەکانی تری نوسەر...


© Copyright 2019 rojnama. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]